ووته‌بێژى كۆمپانیاى LaCio ئه‌مریكى رِایگهیاند: كه توانیوانه CDنوێ به‌رهه‌م بێنن به‌ناوى RetrospeCt" به‌قه‌باره‌ى 2 تێرابایت واته 2 هه‌زار گێگابایت ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ى CD داده‌نرێت تا ئێستا له دونیاى ته‌كنه‌لۆژیدا، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا ئه‌م ووته بێژه ئه‌وه‌شى ووت كه ئه‌م CD نوێیه ده‌توانى زۆر به‌ئاسانى فایله‌كانى تێدا هه‌ڵبگیرێت چ پرۆگرام یا گۆرانى یا ڤیدیۆ و.......ووتیشى ئه‌م CD هه‌روه‌كو ئه‌وانى تر ئاسایى كارده‌كات وه زۆر خێراشه له خوێندنه‌وه‌كه‌ى داتاكان كه تێكراى خولانه‌وه‌ى له ناو ئامێرى كۆمپوته‌ر ده‌گاته 7200 خولانه‌وه له‌یه‌ك ده‌قیقه‌دا. شایانى باسه سهمهش پاش ئه‌وه هات كه كۆمپانیاى Samsungهه‌ڵسا به دروست كردنى CD نوىَ به‌رهه‌م هینا به‌ناوى SpinPoint F1" كه قهبارهكى 1 تێرابایت بوو واته هه‌زار گێگا بایت،بێگومان له ناو تهكتهلۆژیادا به‌رده‌وام كێبرِكىَ هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكان بۆئه‌وه‌ى بتوانن نوێترین و باشترین جۆر پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌مه‌ش واى له كۆمپانیاى LaCio كرد كه هه‌ڵسێت به‌دروست كردنى ئه‌م CD نوێیه. | |
222222222222>
الاثنين، 5 أكتوبر 2009
بۆیه‌كه‌م جارCD به قه‌باره‌ی 2 هه‌زار گێگابایت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
(دۆمه‌ین نه‌یم) و پاشگره‌كانی چین؟
یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ بوونی سایتی ئینته‌رنێت، پێویستی به بوونی (دۆمه‌ین نه‌یم) هه‌یه، جا پێوسته سه‌ره‌تا بزانین دۆمه‌ین نه‌یم چییه؟
دۆمه‌ین نه‌یم وه‌كو په‌نجه مۆر وایه ناوێكی تایبه‌ته به سایته‌كه‌ت كه له هه‌موو دونیا ئه‌و ناوه دووباره نابێته‌وه، ئه‌و دۆمه‌ین نهیمه وه‌كو ناونیشانێك وایه بۆ سایته‌كه‌ت كه پێی ده‌ناسرێته‌وه‌و له سایته‌كانی تری دونیا جیای ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت سایته‌كه‌تدا له ئینته‌رنێتدا بكاته‌وه پێوسته ئه‌و ناونیشانه بزانێت وه له شوێنی تایبه‌ت له ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر بینوسێت ئه‌وكات سایته‌كه ده‌كرێته‌وه. له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئینته‌رنێت دۆمه‌ین نه‌یم نه‌بوو به‌ڵكو سایته‌كان له رێگه‌ی IP واتا پرۆتۆكۆڵی ئینته‌رنێت كه ژماره‌ی تایبه‌تن له چه‌ند خانه‌ێك پێكهاتوون ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام دوای زیادبوونی ژماره‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت و بلاوبوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو خه‌ڵكی ئاسایی‌دا، دامه‌زرێنه‌رانی ئینته‌رنێت به پێویستیان زانی كه دمهین نه‌یم دابهێنن و له جیاتی IP چونكه له‌به‌ركردنی و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی IP زه‌حمه‌ته، دۆمه‌ین نه‌یم به‌كاربهێنن بۆ سایته‌كان. ئه‌م دۆمه‌ین نهیمانهش هه‌موویان له رێگه‌ی دهزگایهكهی تایبه‌ته‌وه ده‌درێن كه كاری ته‌نها پێدانی دۆمه‌ین نهیمه.دۆمه‌ین نه‌یم به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێت: www.websitename.com
پێك هاتووه له سێ به‌ش: یه‌كه‌م www كه ئه‌مه‌یان بریتییه له كورتكراوه‌ی (World wide web) به مانای تۆڕی فراوانی جیهانی ئینته‌رنێت دێت، وه دوومیان ناونیشانی سایته‌كه، وه سێیه‌میان پاشگری ناوی سایته‌كه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سایتی سی فۆر كورد بكه‌ینه‌وه له ئینته‌رنێت پێویسته به‌م شێوه‌یه بینووسین: www.c4kurd.com
پاشگری ناوی سایته‌كان چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه كه هه‌ندێك له بڵاوترینیان له خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه:
• .com كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Commercial)ه به‌مانی بازرگانی. ئه‌م پاشگره له هه‌موو پاشگره‌كانی تر بڵاوتره له ئئینته‌رنێت. به‌كاردێت بۆ سایته‌كانی بازرگانی و كاروباری بیزنس.
• .net كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Network)ه به مانای تۆڕ یاخود رایه‌ڵه دێت. زیاتر به‌كاردێت بۆ ئه‌و سایتانه‌ی كه تایبه‌تن به تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ك كۆمپانیاكانی پێده‌ری ئینته‌رنێت (ISP)، كۆمپانیاكانی هۆستینگ، وه هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كاروباری ئینته‌رنێت، به‌ڵام زۆرجاریش به‌كار دێت وه‌ك به‌دیلێك بۆ .com له كاتێكدا ئه‌و ناونیشانه‌ی كه كه‌سه‌كه ده‌یه‌وێت گیرابێت.
• .org كورتكراوه‌ی (Organization)ه به مانای رێكخراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كاردێت بۆ رێكخراوه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه بێ قازانجن.
• gov به‌كاردێت بۆ سایته حكومیه‌كان. (هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌نها بۆ سایته حكومیه ئه‌مریكییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت).
بۆیه وڵاتانی تر ناچارن بۆ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان پاشگری وڵاته‌كه‌یان له دوای .gov به‌كاربهێنن وه‌ك: .gov.iq ، .gov.tr ، .gov.it، ... هتد.
• .edu به‌كاردێت بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن. بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پاشگره پێویست به به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتی فه‌رمی ده‌كات بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دام و ده‌زگایه داموده‌زگایه‌كی فێركارییه.
• .biz كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Business) به مانای كار دێت، به‌كاردێت بۆ سایتی بازرگانی و كاری بچووك.
• .tv كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Television)ه به واتای ته‌له‌فزیۆن. به‌كاردێت بۆ سایتی ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
• دۆمه‌ین نه‌یمی وڵاتان كه پێی ده‌وترێت (Country Codes) كه تایبه‌تن به وڵاتانی جیهانو پێكهاتووه له دوو پیت وه‌كو: .iq كۆدی عێراقه، .tr كۆدی توركیایه، .uk كۆدی به‌ریتانیا، ... هتد
تاوانباركردنی گووگل به چوونه ناو تایبه‌تمه‌ندیه‌كانه‌وه
داوای داخستنی "ستریت ڤی‌و" ده‌كرێت
خزمه‌تگوزاری (ستریت ڤی‌و"، كه نزیكه‌ی دوو ساڵه گووگل ده‌ری كردووه، بووه‌ته كامیرای شاراوه كه هه‌موو كه‌سێك بێزار ده‌كات، چ له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بریتییه له (نه‌خشه‌كانی گووگل) و (گووگل ئێرس = زه‌وی) كه وێنه‌ی پانۆرامایی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام پێشكه‌ش ده‌كات، كه ده‌توانرێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه ببینرێت و رێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات كه به‌شێك له شاره هه‌ڵبژێردراوه‌كه و ئه‌و دانیشتووانه‌ی له‌وێن، ببینێت. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له 25ی مایسی 2007 دا ته‌نیا پێنج شاری گرتبۆوه،
پاشان بۆ پتر له 40 شاری ئه‌مه‌ریكی زێده كرا. دوایی جگه له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌شی گرته‌وه. ئه‌م جاره‌یان كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاوه هه‌یه و گووگل ده‌یان وێنه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی رێبه‌ری شه‌قامه نوێكانی تایبه‌ت به به‌ریتانیا ره‌ش كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه شێوه‌ی روون و ئاشكرای ماڵه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشان داوه كه سه‌ردانی شوێنی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی سێكسیه‌وه ده‌كه‌ن و هی وا هه‌یه ده‌گیرێ یان پیاوێك تووشی گرفتێكی ته‌ندروستی بووه. لۆرا سكۆتی، قسه‌كه‌ر به‌ناوی كۆمپانیای گووگل ده‌ڵێ "هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات وێنه‌كه‌ی له سایته‌كه‌دا رهشبكرێتهوه بۆی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه‌ته ملیۆنان وێنه‌مان گرتووه بۆیه رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ش كراونه‌ته‌وه زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وێ". دكتۆر ئه‌یان براون، كه شاره‌زایه له كاروباری تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی له په‌یمانگه‌ی ئۆكسفۆرد بۆ ئینته‌رنێت، ده‌ڵێ: شتێكی ناكاو نه‌بوو كه هه‌ندێك له وێنه‌كان ئه‌وه‌نده ورووژێنه‌ر بن و پێویسته وێنه‌ی شه‌قامه‌كان دووجاران له دوو كاتی جیاوازدا بگیرێن بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی پێشێل نه‌كه‌ن.
چالاكوانانی بواری به‌رگریكردن له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی داوایه‌كیان داوه‌ته كۆمسیۆنی به‌ریتانیایی بۆ زانیاریه‌كان له دژی خزمه‌تگوزاری (Street view) كه سایتی گووگل پێشكه‌شی ده‌كرد و داوای لابردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه نه‌یتوانی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سایه‌تیه‌كانی كه‌سه‌كان بپارێزێ.
(Street view) ده‌توانێ به‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بگه‌ڕێ كه مه‌به‌ستیه‌تی و به‌به‌كارهێنانی تیره ئاماده‌كراوه‌كان و گۆڕینی گۆشه‌ی بینین و گه‌وره‌كردنی وێنه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت، هاتوچۆ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی "تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی"، سیمۆن دێڤیز، ئه‌م داوایه‌ی دژی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "ده‌بێته هۆی بێزاركردن و زیان گه‌یاندن به هه‌ندێك له هاووڵاتیانی به‌ریتانیایی". به‌ڵام گووگل ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه به‌وه‌ی كه "كۆمسیۆنی زانیاریه‌كان پێیوایه كه خزمه‌تگوزاری وێنه‌ی شه‌قامه‌كان ئاگاداری پێویستی وه‌رگرتووه بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سه‌كان". به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی شاره‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2007 دا ده‌ستی پێكردووه و پاشان چووه‌ته ژاپۆن و ئوستراڵیا و نیوزیله‌ندا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌سپانیا و ئیتاڵیا و به‌مدواییه‌ش گه‌یشتۆته به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا. وێنه ڤیدیۆییه‌كان به‌و هاوێنانه گیراون كه به 360 پله وێنه‌ی 22 هه‌زار میلی شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا ده‌گرن به‌هۆی ئه‌و كامیرا گواستراوانه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌وه‌یه‌ك له ئوتومبێلاندا هه‌ڵگیراون.
هه‌ندێك له‌و زیان لێكهوتووانه داوایان پێشكه‌ش رێكخراوی ناوبراو كردووه، له‌وانه ئافره‌تێك كه له‌ترسی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانی هه‌ڵاتووه و شوێنی دانیشتنی خۆی گۆڕیوه، چونكه توندوتیژی له‌گه‌ڵ به‌كار دێنی، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری (ستریت ڤی‌و) وێنه‌یه‌كی گرتووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه نوێیه‌كه‌ی دابووه، ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی بۆ په‌یدا ده‌كات كه كۆنه هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناونیشانه‌كه‌ی بزانێ. هه‌روه‌ها دوو كه‌س كه هاوڕێیه‌تیه‌كی پیشه‌ییان له‌نێواندا هه‌یه داوایه‌كیان پێشكه‌ش كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیان گیراوه له‌كاتێكدا ئه‌وان له بارێكدا بووینه كه نایانه‌وێ خه‌ڵك پێیان بزانێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گووگل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه چه‌ندین جار داوای گفتوگۆ و قایل‌بوونی له "كۆمسیۆنی زانیاریه‌كان" كردووه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی بخاته گه‌ڕ و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی رێگه‌ی وای دابین كردووه كه زیان لێكه‌وتووان بتوانن وێنه نهویستراوهكانیان ره‌ش كه‌نه‌وه و چوارگۆشه‌ی ره‌شی داناوه له‌شوێنی وێنه رهشكراوهكانهوه و له‌سه‌ری نووسراوه "چیدی ئه‌م وێنانه ده‌ست ناكه‌ون".
چـۆن زانیـــاری ده‌ربــاره‌ی ســایتـهكــهت ده‌زانیـت؟
زۆرجار پێویست ده‌كات كه چه‌ند زانیاریه‌ك هه‌یه ده‌رباره‌ی سایته‌كان بزانین، وه‌كو كاتی كڕینی سایته‌كه (هاوبه‌شی كردن)، كاتی ته‌واوبوونی هاوبه‌شی بوون كه پێویست ده‌كات نوێ بكرێته‌وه، شوێنی سێرڤه‌ری سایته‌كه یاخود هه‌ر زانیاریه‌كی تر كه پێویست بێت.. بۆ ئه‌م مه‌به‌ست زۆر سایتی ئینته‌رنێت هه‌ن كه ئه‌م زانیارییانه‌ت پێده‌دات،
ئه‌وه‌ی كه ئێمه لێره‌دا باسی ده‌كه‌ین یه‌كێكه له‌و سایتانه، ئه‌ویش سایتی (www.whois.net) ه.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی سایته‌كه ئه‌م رووكارهی وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌و سایته‌ی كه ده‌مانه‌وێت زانیاری له‌سه‌ر بزانین له‌و بۆشایی به‌رامبه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی (WHOIS Lookup) ده‌نووسین وه‌كو ئه‌وه‌ی كه ئێمه نووسیومانه (c4kurd) پاشان ئێكستێنشنی سایته‌كه دیاری ده‌كه‌یت (.com, .net, .org,…) ئینجا كرته‌یه‌ك له‌سه‌ر بۆتۆنی (Go!) بكه.
پاشان ئه‌م رووكاره‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر سایته‌كه تێدایه.

"ROADRUNNER COMPUTER"، خێراترین كۆمپیوته‌ر له جیهاندا
به‌م دواییانه كۆمپانیای "IBM"ی ئه‌مه‌ریكی خێراترین كۆمپیوته‌ری له جیهان دروست كردووه به شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانێت ملیاره‌ها كردار له چركه‌یه‌كدا ئه‌نجام بدات، ئه‌و كۆمپیوته‌ره ناوی "ROADRUNNER" تا ئێستا خێراترین كۆمپیوته‌ره له‌جیهاندا كه به‌هۆی بوونی 7000 میمۆری و بۆردێكی كۆنترۆڵ كردن.
ئه‌و ئامێره توانی له‌سنوری "PETAFLOP" به بڕی ملیۆن ملیار كردار له چركه‌یه‌كدا كاره‌كانی ئه‌نجام بدات،
ئه‌و كۆمپیوته‌ره بۆكاری سه‌ربازی په‌ری پێدراوه و له ده‌زگاری وزه‌ی نیشتمانی بۆ هێماكاری فیزیایی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ناوه‌كی له 30 چركه‌ی یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها له بواری تویژینه‌وه‌كانی ووزه و بۆشایگهردا به‌كارده‌هێنرێت له ساڵی 2009. تێچووی دروست كردنی ئه‌و ئامێره‌ش 700 ملیون دۆلاره و دروستكردنی شه‌ش ساڵی خایاندووه. شایه‌نی باسه ئه‌گه‌ر شه‌ش ملیار كه‌س بۆماوه‌ی 46 ساڵ كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری ئاسایی بكه‌ن ده‌كاته كاری یه‌ك رۆژی ئه‌و كۆمپیوته‌ره.
جێی ئاماژه بۆ كردنه ناوی ئه‌م كۆمپیوته‌ره له ناوی باڵنده‌ی "ROADRUNNER"ه‌وه هاتووه، كه به‌خێراترین باڵنده داده‌نرێت و فلیم كارتۆنێكی تایبه‌ت به‌م باڵنده‌یه‌ش به‌رهه‌م هێنراوه و كه دڵنیام زۆربه‌مان ئه‌و فلیم كارتۆنه‌مان بینیووه.
ئه‌و 30 سایته‌ی زۆرترین داهاتیان هه‌یه له نێو ئینته‌رنێت
| Rank | Website | Founders | Annual Revenue | Per Second |
| 1 | Larry Page and Sergey Brin | $21,800,000,000 | $691.27 | |
| 2 | $19,166,000,000 | $607.75 | ||
| 3 | Jerry Yang and David Filo | $7,200,000,000 | $228.31 | |
| 4 | Pierre Omidyar | $6,290,000,000 | $199.45 | |
| 5 | $3,214,000,000 | $101.92 | ||
| 6 | Max Levchin, Peter Thiel, and Luke Nosek, | $2,250,000,000 | $71.35 | |
| 7 | $1,900,000,000 | $60.25 | ||
| 8 | Marshal Vace | $1,892,000,000 | $59.99 | |
| 9 | $1,884,000,000 | $59.74 | ||
| 10 | Added Mark Schroeder | $1,447,000,000 | $45.88 | |
| 11 | Reed Hastings | $1,200,000,000 | $38.05 | |
| 12 | Terry Jones | $1,100,000,000 | $34.88 | |
| 13 | Nick Swinmurn | $1,000,000,000 | $31.71 | |
| 14 | David Litman | $1,000,000,000 | $31.71 | |
| 15 | Erik Prince | $968,000,000 | $30.70 | |
| 16 | Jeff Katz | $870,000,000 | $27.59 | |
| 17 | Robert Brazell | $834,000,000 | $26.45 | |
| 18 | Tom Anderson | $800,000,000 | $25.37 | |
| 19 | Niklas Zennstrom | $550,841,000 | $17.47 | |
| 20 | Zhang Chaoyang | $429,000,000 | $13.60 | |
| 21 | Robb Brock | $400,000,000 | $12.68 | |
| 22 | Eric Baker | $400,000,000 | $12.68 | |
| 23 | Jack Ma | $316,000,000 | $10.02 | |
| 24 | Mark Zuckerberg | $300,000,000 | $9.51 | |
| 25 | Chad Hurley, Steve Chen and Jawed Karim, | $300,000,000 | $9.51 | |
| 26 | Mark Vadon | $295,000,000 | $9.35 | |
| 27 | Stephen Kaufer | $260,000,000 | $8.24 | |
| 28 | Mark Getty | $233,200,000 | $7.39 | |
| 29 | Garry Itkin | $207,000,000 | $6.56 | |
| 30 | Henry Jarvis Raymond | $175,000,000 | $5.55 |
به‌ویستی خۆت به‌هه‌رناوێك ده‌ته‌وێت ئیمه‌یڵ دروست بكه!
به‌ڕێزان ئه‌و سه‌ردێڕه‌ی كه ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌یه به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رسام نه‌بن و بڵێن شتی وه‌ها نییه و چۆن ئه‌بێت به‌ویستی خۆمان و به‌هه‌رشێوازێك بمانه‌وێت ده‌توانین ئیمه‌یڵ دروست بكه‌ین؟ بۆنمونه harda@harda.com
یه‌ك له خزمه‌تگوازرییه‌كانی سایتی هۆتمه‌یڵ و لایڤ ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی به‌ویستی خۆت و به‌هه‌رناوێك بته‌وێت ئیمه‌یڵ دروست بكه‌یت، كه ڕه‌نگه زۆرێك له ئێمه له‌م خزمه‌تگوزارییه بێ ئاگابین و نهمانزانبێت شتی وه‌ها هه‌یه له‌ناو سایتی هۆتمه‌یڵ، بۆیه منیش به‌پێویستم زانی له‌ڕێی ئه‌م بابه‌ته‌وه ئه‌م خزمه‌تگوزارییه به‌ئێوه بناسێنم تاوه‌كو بتوانن ئێوه‌ش كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرن
له‌م ڕۆژانه‌ی پێشوو هاوڕێیه‌كه‌م باسی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی كرد بۆم، منیش سه‌ره‌تا پێم سه‌یربوو خزمه‌تگوزاری له‌و شێوه هه‌بێت زۆر قه‌ناعه‌تم به‌و شته نه‌بوو، به‌ڵام كه خۆم تاقیمكرده‌وه و بینم ڕاسته‌و ئه‌و خزمه‌تگوزارییه هه‌یه.
سه‌ره‌تا ده‌بێت ئیمه‌یڵێكی نوێ دروست بكه‌یت، ئیتر ئیمه‌یڵه‌كه به‌هه‌ر شێوازێك بێت ئه‌وه تۆ ده‌توانی دروستی بكه‌یت به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌و ئیمه‌یڵه پێشتر كه‌سێك ناوه‌كه‌ی تۆمار نه‌كردبێت، بۆ نمونه من ئه‌م ناوه‌م تۆماركردووه (harda@harda.com). بۆیه كه‌سێكی تر ناتوانێت به‌وناوه ئیمه‌یڵ تۆمار بكات هه‌ر وه‌ك ئه‌و یاسایه‌ی له‌ناو ئیمه‌یڵی كۆمپانیای یاهوو هۆتمه‌یڵ و هه‌موو كۆمپانیاكانی تر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌ی تۆ به‌ویستی خۆت ئه‌توانی دوای ( @ ) هه‌رناوێك یان هه‌رپیتێك بنووسیت ئاساییه، بۆ نمونه ده‌توانی بنووسیت (harda@computer.com) یان هه‌رشتێك به‌ویستی خۆت.
سه‌ره‌تا بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵێكی نوێ دروست بكه‌یت كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه:
كلیك لێره بكه بۆ دروستكردنی ئیمه‌یڵێكی نوێ
هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی ئیمه‌یڵه‌كه زۆر ئاسانه‌و هه‌ر وه‌ك دروستكردنی ئیمه‌یڵ وایه له هۆتمه‌یڵ بۆیه پێم وابێت پێویست بهڕونكردنهوه نه‌كات، ئه‌گه‌ر كه‌سێك گرفتی هاته پێشت ده‌توانێت له یانه‌ی كوردستان پرسیاربكات.
پاش ئه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت دروست كرد، ئیتر زۆر به ئاسانی له‌ناو سایتی هۆتمه‌یڵ یوزه‌رو پاسۆرده‌كه‌ت ئه‌نووسیت بۆ كردنه‌وه‌ی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت، یان ده‌توانیت له پرۆگرامی ئێم ئێس ئێن بۆ خۆت به‌و ئیمه‌یڵه تازه چات بكه‌یت، ڕه‌نگه هه‌ر هاوڕێیهكیشت كه ئه‌م بابه‌ته‌ی نه‌خوێندبێته‌وه به‌و ئیمه‌یڵه سه‌رسام ببێت كه به‌ویستی خۆت دروستت كردووه.
تێبینی: جێی خۆیه‌تی ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئه‌م ئیمه‌یڵه نا‌توانیت ئیمه‌یڵی پێ بنێریت، به‌ڵكو ته‌نها بۆ چاتكردنه زیاتر، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمهتگوزاریهشی تێدا بوایه و بمانتوانیایه به‌هه‌مان ناو ئیمه‌یڵ بنێریت ئه‌وه ئه‌وكاته ئیمه‌یڵه فه‌رمی و به‌پاره‌كان باویان نه ده‌ماو كه‌س به یه‌ك پولی قه‌ڵب نه‌یده‌ویستن.
هاكهرهكانی ئینته‌رنێت هه‌ڕه‌شه له كۆشكی سپی ده‌كه‌ن
"حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وجاره له رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه تیرباران ده‌كرێ".. ئه‌مه‌یه ئه‌و دروشمه‌ی كه بۆ ئه‌مڕۆ ده‌گونجێت له ژێر سایه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه حكوومییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگێكی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام كه له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه ده‌كرێته سه‌ری. له‌وانه‌یه ئه‌و كێشه‌یه بۆ ناوه‌نده ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ببێته هۆی دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێوه، به‌تایبه‌تیش دوای تووشبوونی كۆمه‌ڵێك له سایته ئه‌لیكترۆنییه حكوومیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌ش هه‌ردوو ماڵپه‌ڕی كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌رباری سایته داراییه‌كانی وه‌ك: Yahoo Finance كه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابوردووه‌وه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرش و به‌زاندن له‌لایه‌ن هاكه‌ره‌كانه‌وه، كه به (ئاستی مامناوه‌ندی) ناوبران چونكه ده‌یان هه‌زار كۆمپیوته‌ریان له هه‌موو جیهاندا هاك كرد و ترۆپكی بڵاوكردنه‌وه‌یان گه‌یشته 25 مێگابایت له چركه‌یه‌كدا. هه‌رچه‌نده ئه‌و هێرشانه زۆر گه‌وره نین به‌ڵام بۆ دوارۆژ ده‌بنه گرفتی زۆر گه‌وره. ئه‌مه وای نیشان ده‌دات كه حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكی هێشتا رێك‌وپێك نییه به‌تایبه‌تی كه هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕه حكوومییه‌كان توانیوویانه به‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌دا زاڵ بن به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
(جۆزێ نازاریۆ)ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (ئاربۆر نێتوێركس)ی ئه‌مه‌ریكی كه تایبه‌تمه‌نده به ئاسایشی ئینته‌رنێت، ده‌ڵێ: ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه رووبه‌ڕووی به‌زاندن بۆته‌وه له‌لایه‌ن هاكهركانهوه. له هه‌مان كاتدا رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریكیش دانی ناوه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه. هه‌ر (نازاریۆ) ده‌ڵێ: به‌ڵگه‌مان هه‌یه كه ئاماژه بۆ ئه‌و بهزاندنانه ده‌كات كه له وڵاتی (چین)ه‌وه دێن. پتر ئه‌و زانایه ده‌ڵێ: تا ئێستا به ته‌واوی ئه‌و زانیاریانه جه‌ختیان له‌سه‌ر نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا روونیده‌كاته‌وه كه زۆر زه‌حمه‌ته دیاریبكرێ كه ئایا ئه‌و هێرشانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كانیان به‌زاندووه سه‌ر به حكوومه‌تی چینن یان هه‌ر ته‌نیا كاری تاكه كه‌سین.
هێرشێكی پێشتری رووسیایی:
كاتی خۆی واشنتۆن له‌سه‌ر رێكه‌وتنێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه ئاسمانییه‌كانی كه له‌وانه‌یه ببنه هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی له‌ناو سیسته‌مه‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت دا، ئه‌مه‌ش پێش سه‌ردانه‌كه‌ی ئۆباما بوو بۆ رووسیا. رۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز)ی ئه‌مه‌ریكی له به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌گوازێته‌وه كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئاسمانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته مه‌یدانی شه‌ڕی داهاتووی تازه و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌و جه‌نگه نوێیه له پێشه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئۆباما بێ له گه‌ڵ به‌رپرسه رووسیاییهكان له مانگی داهاتوودا. هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له مانگی نۆڤێمبه‌ری داهاتوودا.
پلانێكی تۆكمه‌ی ئه‌مه‌ریكی:
پێشووتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندبوو بۆ پێداچوونه‌وه به‌و رێگایانه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ست دان له ئه‌مریكا بۆ شكست پێهێنانی كرداره‌كانی سیخووڕی و رێگری ئه‌لیكترۆنی. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌و پێداچوونه‌وه‌یه‌ش بگرێته‌وه كه 60 رۆژ ده‌خایه‌نێ و "هه‌موو پلان و به‌رنامه و چاڵاكییه" فه‌رمییه‌كان ده‌گرێته‌وه كه تایبه‌تن به ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیواخوازه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا پلانێك بێته به‌رهه‌م بۆ چاككردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه ئه‌مریكا به‌كاریان دێنێ بۆ پاراستنی خۆی له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له چاڵاكییه ئه‌لیكترۆنیه‌كانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن. سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشووی خۆی دا ئه‌و جۆره مه‌ترسیانه‌ی به مه‌ترسیه‌كانی جه‌نگی ناوكی و بایۆلۆژی چوواندبوون، ئه‌مه به‌پێی هه‌واڵی (بی بی سی). له راگه‌یاندنی (جۆن برینان)ی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دا هاتووه كه: "ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و بووژانه‌وه‌ی ئابووری هه‌ردووكیان به‌ندن به ئاسایش و به‌رقه‌راربوون و سه‌لامه‌تی تۆڕی زانیاریه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وجا ئه‌مه چ په‌یوه‌ندی به كه‌رتی تایبه‌ت هه‌بێ یان به كه‌رتی گشتی". هه‌ر (برێنان) گوتوویه‌تی: گومانی تێدا نییه كه پاراستنی ژێرخانی ئه‌لیكترۆنی ئه‌مریكایی ده‌كرێ به‌بێ پێشێلكردنی ئازادییه مه‌ده‌نیه‌كان و تاكه كه‌سییه‌كان ئه‌نجام بدرێت". به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی پێشتری ئه‌مریكا تووشی ره‌خنه ببۆوه به‌هۆی پشتگوێ خستنی ئه‌و مافانه و گوێ گرتنی له قسه‌كردنه‌كانی سه‌ر ته‌له‌فۆن و په‌یوه‌ندییه‌كان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به هه‌نجه‌تی ئه‌وه‌ی كه به‌ره‌نگاری تێرۆر ده‌بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پێداچوونهوهكه ده‌كات (میلیسا ههداوی)یه كه ئه‌ركێكی هاوشێوه‌ی له سه‌رده‌می جۆرج بووش دا پێسپێردرابوو. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پێداچوونه‌وه‌یه دوای ئه‌و رووداوانه دێت كه په‌رده‌ی له رووی ئه‌و گرفته ئاسایشیانه هه‌ڵماڵی كه تووشی كاروباره ئه‌لیكترۆنیه‌كان دێن له ئه‌مریكا. هه‌ر له مانگی نۆڤێمبه‌ری ساڵی رابردوو دا كۆمه‌ڵێك له په‌رله‌مانتاران هۆشیاریان دا به‌رامبه‌ر ئه‌و سیخوڕیه‌ی كه وڵاتی چین ده‌یكاته سه‌ر تۆڕی زانیاری ئه‌مه‌ریكی. له مانگی دێسێمبهریش له راپۆرتێكی په‌رله‌مانیدا هاتووه كه "ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بووه‌ته مه‌ترسیدارترین گرفته ئاسایشیه‌كانی كه رووبه‌ڕووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه".

كۆمپانیای گه‌وره ئاماده‌ن سیسته‌می كارپێكردنی "گوگڵ كرۆم" به‌كار بێنن
له‌وانه‌ش (دێڵ) و (ئنتێڵ)"،وادیاره به‌ڕاستی ركێبهڕكێ ئاگری گرتووه و له‌و نزیكانه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یاندنی گوگڵ بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می كارپێكردنی نوێ كه ركابه‌ری سیسته‌می مایكرۆسۆفت ده‌كات. زۆر كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند له دروستكردنی كۆمپیوته‌ر ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گوگڵ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به سیسته‌می نوێی كارپێكردنه‌وه هه‌یه، كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا ئاشكرایكردووه كه په‌ره‌یپێداوه. له‌وانه‌ش كۆمپانیای دێڵی ئه‌مه‌ریكی كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی كۆمپیوته‌ره له جیهاندا و وتوویه‌تی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می (كرۆم ئۆ ئێس)ی نوێ.
" قسه‌كه‌ر به‌ناوی كۆمپانیای دێڵ، دێڤید فرینك، وتوویه‌تی كۆمپانیاكه‌یان به به‌رده‌وام خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌كنۆلۆجیای نوێیه وه‌كو به‌شێك له به‌ڕێوه‌بردنی كرداری گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی و لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانیان له به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووی دا. گوگڵیش پێشتر رایگه‌یاندبوو له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا كه ئێستا خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی كارپێكردنی نوێیه به‌ناوی (گوگڵ كرۆم ئۆ ئێس) كه مه‌به‌ستی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌ستنه‌وه به ئینته‌رنێته‌وه دروستكراون، وه‌ك: ئامێره‌كانی (نێت بووك). ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه به‌ته‌مایه ئه‌و سیسته‌مه له كاتێكی داهاتوودا ئه‌مساڵ بیخاته بازاڕه‌وه. گوگڵ گوتوویه‌تی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كارپێكردن له‌سه‌ر كۆمپوتهرهكانی جۆری (نێت بووك) دا له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوودا ده‌ربكه‌وێ. گوگڵ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه (كرۆم) له سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه كاربكات كه له‌نێوان مۆبایل و لاپتۆپدا و له‌سه‌ر ئامێر (نێت بووك) بێت. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه كه سیسته‌می گووگڵ كرۆم بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌ریكه په‌ره‌ی پێبدرێت كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان له په‌یوه‌ندیكردن به ئینته‌رنێته‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیای ئهنتێڵی ئه‌مه‌ریكی كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنی پرۆسێسه‌ری ئه‌لیكترۆنیه له جیهاندا، رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ گووگڵ هاوكاری ده‌كات له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌و سیسته‌مه نوێیه‌وه هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لای ئینتێڵ بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌می كارپێكردنی نوێ چونكه ئینتێڵ پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه له بازاڕی كۆمپیوته‌ره كه‌سیه‌كان. ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی هه‌شتا له سه‌دی بازاڕی جیهانی داگیركردووه. گوگڵ ناوی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی بواری دروستكردنی كۆمپیوته‌ر راگه‌یاندووه كه هه‌رێیان (گفتیان) داوه ئامێری وا په‌ره پێبده‌ن كه به‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كارپێكردن كاربكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌ی گوگڵ روو له كه‌رتی ئامێری (نێت بووك) ده‌كات سه‌ره‌تا به سیسته‌می كارپێكردنی نوێی سینگ فراوان ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له‌وانه‌یه له دواڕۆژدا ركابه‌ری بكرێ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئه‌پڵی زه‌به‌لاح له دروستكردنی ئامێری گه‌وره‌تر كه كاریان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی كردن به ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت. گوگڵ گوتوویه‌تی: سیسته‌می كرۆم ئێستا وا داده‌ڕێژرێت كه ئه‌و كۆمپیوته‌ره كه‌سیانه كار پێبكات كه ده‌كه‌ونه نێوان ئامێری (نێت بووك)ی بچووك و كۆمپیوته‌ری سه‌رمێزی قه‌باره ته‌واو. جێی ناوهێنانه كه سیسته‌می كارپێكردنی نوێ هه‌مان ناوی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌گرێ كه گوگڵ له ساڵی پار خستیه بازاڕه‌وه و نزیكه‌ی 1.2%ی بازاڕه‌كانی جیهانی داگیركردووه له به‌رنامه‌كانی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت.
مایكرۆسۆفت (ئۆفیس)ێكی به‌خۆڕایی ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت
له‌سایه‌ی ئه‌و ركابهریه تونده‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای گوگڵ و مایكرۆسۆفت، ئه‌وه‌ی دوایی بڕیاری داوه ده‌ركرده‌ی به‌خۆڕایی بۆ به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) بخاته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ساڵی داهاتوودا. لێكۆڵه‌ران ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌بینن كه ستراتیژیه‌كی نوێیه كه مایكرۆسۆفت په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ پاراستنی یه‌كێك له پڕۆژه هه‌ره به‌قازانجه‌كانی خۆی، ئه‌ویش له رێگه‌ی ركابه‌ری كردنی گوگڵ دا، كه به‌ڕاستی ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا گرتووه.
(شیری میكلیش)ی شیكه‌ره‌وه له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان گوتی: مایكرۆسۆفت ناچار بوو كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی به‌خۆڕایی دابه‌زێنێ وه‌كو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی (گوگڵ دوكس Google Docs) كه له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه دابین كراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گووگڵ دا سه‌ركه‌وێ و به‌رهه‌می باشتر بخاته بازاڕاوه. پێشتر مایكرۆسۆفت له مانگی رابردوودا خزمه‌تگوزاری (بینگ Bing)ی گه‌ڕانی ده‌ركردبوو، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ ركابه‌ری ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی گووگڵ كه زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه. رۆژنامه‌ی (لۆس ئه‌نجڵس تایمز)یش ناوی ئه‌وه‌ی هێنابوو كه مایكرۆسۆفت به له‌توپه‌تكردنی به‌قازانجترین به‌رنامه‌ی خۆی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌وه‌ی كه دهركردهكانی خۆی له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت. چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بایی نزیكه‌ی 9،3 ملیار دۆلاری لێ ده‌فرۆشێت و هه‌ر له‌م ساڵه‌ی 2009 دا گه‌یشته بایی 14،3 ملیار دۆلار. خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه‌تی وه‌ك (مایكرۆسۆفت ئێكسچهینگ Microsoft Exchange) داهاتی پتریان هه‌یه به‌ڵام به‌شی هه‌ره گه‌وره له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پیاده‌كردنه‌كانی له‌سه‌ر (وێرد) و (ئه‌كسل) ده‌كرێن. (ملیسا وێبسته‌ر)ی شیكار له كۆمپانیای (ئه‌ی دی سی) تایبه‌تمه‌ند له خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان گوتوویه‌تی: هێشتنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی مایكرۆسۆفت شتێكی حه‌تمییه، چونكه رووپێوێكی نوێ نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی نووسراو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌كار دێنن وه‌ك (گووگل دۆكس) به‌رنامه‌ی (مایكرۆسۆفت ئۆفیس)یش به‌كار دێنن. وێبسته‌ر ده‌ڵێ: ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار ده‌هێنرێن هیچ پشكێك له (مایكرۆسۆفت دێسك ئۆفیس) نابه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه ته‌نیا ته‌واوكه‌ر ده‌بن بۆ به‌رنامه‌كه و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێویستی پێیه بچێته ناو ئه‌و گه‌مه‌یه له‌كاتێكدا كه مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌كاربه‌رانی هه‌یه كاتێك كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامرازی نووسینه‌وه رادێن كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دا هه‌ن. (برایه‌نت) له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ڵێ: ئه‌مه به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێ و ئه‌و به‌كاربه‌رانه پێمان ده‌ڵێن ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و راهێنانانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار بێنن وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی زێده بۆ راهێنانه‌كانی دێسك تۆپ. (برایه‌نت) پلانی مایكرۆسۆفتی بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره له‌و هه‌نگاوه‌دا دیارینه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نوێیه له‌وانه‌یه رێكلام و ئه‌و خه‌رجیانه بگرێته‌وه وه‌ك هه‌ڵگرتنی فایله گه‌وره‌كانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێ: به‌رهه‌مه به‌خۆڕاییه‌كان هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی تێدا نابێت كه نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 70 و 350 دۆلار دایه. مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌ی (ئۆفیس 2010) ده‌رده‌كات و پلانی وایه له رێگه‌یه‌وه بتوانێ پارچه‌ی ڤیدیۆیی دابه‌زێنێ كه تایبه‌ته به به‌رنامه‌ی (پاوه‌ر پۆینت) و ده‌سكاری وێنه‌ی سه‌ر به‌رنامه‌ی (ۆرد)ی پێبكات كه ئه‌مه له به‌رهه‌مه خۆڕاییهكاندا نییه.

اگاداری ڤایرۆسه‌كان به! له‌كاتی گه‌ڕانت له‌ناو سایته‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌ڕان
هه‌موو رۆژێك ڤایرۆسه‌كانی كۆمپیوته‌ر بۆ جیهانی ده‌سه‌لمێنن كه چه‌نده زیره‌كن و له نوێبوونه‌وه‌ی رێگه‌كانی هێرشكردنیاندا چه‌نده به توانان كه تا ئێستا هیچ ماڵپه‌ڕێك لێیان به‌ده‌ر نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌كاربردنی باشترین رێگه‌كانی پاراستنیش دا. هه‌ر له چوارچێوه‌ی هێرشه ڤایرۆسیه به‌ربڵاوه‌كانی ناو ئینته‌رنێت، كۆمپانیای McAfee ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه فه‌رهه‌نگێكی نوێی داناوه و ژماره‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه وشه‌ی تێدایه كه لێكۆڵه‌ران پێیان وایه مه‌ترسیدارترین ڤایرۆسن. ئه‌و كۆمه‌ڵه وشانه گه‌ڕۆك بۆ ناو ماڵپه‌ڕی نوێبووه‌وه ده‌گوازێته‌وه كه پڕه له ڤایرۆس و له‌وانه‌یه به‌كارهێنه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ تووشی گرفت بكا و به‌ده‌ستیانه‌وه بناڵێنێ.
هه‌ر ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ری خستووه كه وشه‌ی گه‌ڕان هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره كه ئه‌وه‌ی لێی بگه‌ڕێ تووشی بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیدارترین ڤایرۆس یان به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش ده‌بێ له‌ناو ئامێره‌كه‌ی دا. لێكۆڵینه‌وه‌كه 2600 كلیله وشه‌ی Key Word له‌خۆ گرتووه كه له‌ناو پێنج بزوێنه‌ری گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا باون، له‌وانه: Google، Yahoo، AOL . هه‌روه‌ها 413 لاپه‌ڕه‌ی ئینته‌رنێتی پێ شیكراوهتهوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای McAfee (دێڤید واڵت)، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ته‌نیا له ساڵی پار گۆڕانێكی نائاسایی له به‌رنامه زیانبه‌خشه‌كان روویداوه. گه‌یشتۆته راده‌یه‌ك كه پرۆسه‌كه له سنووری دزه‌كردن چۆته ده‌ره‌وه و بووه‌ته تاوانێكی رێك‌وپێك له رێگه‌ی ئاسمانی ئه‌لیكترۆنییه‌وه. له‌م دواییه‌شدا بۆ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی تیرۆر گۆڕاوه". له‌وانه‌یه به‌ناوبانگترین جۆریان كه له رێگه‌یانه‌وه به‌رنامه‌ی زیانبه‌خش بڵاوده‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌بن كه له‌سه‌ر شێوه‌ی (سكرین سه‌یڤه‌ر)ن، له‌گه‌ڵ یارییه به‌خۆڕاییه‌كان و كاركردن له‌ماڵه‌وه و یارییه ئۆڵیمپیهكان و گرنكه ڤیدیۆیی و كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان و مۆسیقا و هه‌واڵ. هه‌رچی مه‌ترسیدارترین وشه و زاراوهكانن كه زیان به گه‌ڕۆك ده‌گه‌یه‌نن ئه‌وا هه‌ندێكیان لێره ناو دێنین له‌وانه: "وشه‌كانی گۆرانی Lyrics" و "مای سپێس My space" و "داونلۆدكردنی مۆسیقا به‌خۆڕایی Free MP3" و "رێگه‌كانی فێڵكردن له یاری Cheats" و "یاری كارته‌كان Cards". هه‌میشه كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به پاراستن له ڤایرۆس دره‌نگتر دێن له‌وانه‌ی كه ڤایرۆسه‌كان و به‌رنامه زیانبه‌خشه‌كان به‌رهه‌م دێنن. له‌م باره‌یه‌وه (دی واڵت) ده‌ڵێ: ئێمه زۆر له‌دواوه‌ی ئه‌وانین.. ئه‌مه راستیه‌كه كه‌س نكووڵی لێ ناكات، چونكه ژێرخانی جیهانی ئینته‌رنێت به شێوه‌یه‌كی گه‌وره فراوان بووه و ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه پارێزراو نین رێژه‌یان ده‌گاته 50%".
ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش
(ئه‌كادیمایی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له‌شاری هه‌ولێری پایته‌خت كرایه‌وه، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كادیمایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی یه‌كه‌مین ئه‌كادیمای فه‌رمی ئایتی له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا، دیزانی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (كۆیكا)ی كۆرییه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئه‌كادیمایه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد دروستكراوه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئهكادیمایهش یه‌كیكه له هه‌نگاوه بنچینه‌ییه‌كانی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
به ئه‌لیكترۆنی كردنی حكومه‌تێكی دیاریكراو بریتییه له‌دانانی چه‌ند ستراتیژیه‌تێك و سیسته‌مێك بۆ به‌رێوه‌چوونی كاروبارهكارگێرییهكان، كه‌شێوه‌ی سیستمی كارگێڕی حكومه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئه‌م سیسته‌مه نوییه پێویستی به‌كادیری ڕاهینراو و ئه‌كادیمی جیاواز هه‌یه كه له سه‌رجه‌م شوێنه‌كاندا به‌پێی كاروباره‌كانیان سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی حكومه‌ت به‌رێوه‌به‌رن و جیبه‌جێی بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه له‌دانانی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنیدا كادیری ڕاهێنراو یه‌كێكه له كهرهستهخاوهكان و كاراكته‌ره بنچینهییهكان ڕاهێنانی ئه‌م كادیرانه‌ش بۆ حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی هه‌یه تاوه‌كو به‌پێی پێداویستییه‌كان بۆ پۆسته دیاریكراوه‌كانیان له په‌یكه‌ری حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا ڕابهێنرێن، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌دانانی ستراتیژیهكهدایه پێویستی به‌و كه‌ره‌سته بنچینه‌یه هه‌یه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌كوردستاندا یه‌كێكه له هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و ستراتیژیه‌ی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان، ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان ده‌بێته به‌شێك له سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئایتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵتر ده‌توانن كادر پێبگه‌یه‌نن، ئه‌كادیمایی ئایتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها له‌بواری ته‌كنیكی ئایتیدا كادر پێ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو ده‌توانێت له‌ڕوی فراوانكردن و گه‌شه‌پێدان و بیر‌و فیكری كادیره‌كاندا و به‌هێزكردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌بێت چونكه هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا پێویستی به تیگه‌یشتنی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی تیكه‌ڵكردنی ته‌كنیه‌كه ئایتییهكان له‌هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كدا بێت. به‌رفراوانی ئه‌م ئه‌كادیمایه له‌وه‌دایه كه‌رتی تایبه‌ت و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌توانن له‌داهاتوودا سوود له‌م ئه‌كادیمایه وه‌ربگرن چونكه ئه‌كادیمیاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خاوه‌ن ته‌كنیك و هه‌وڵی پێشكه‌وتووی فێركردن و تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، چونكه زۆركاتیش خراپی ناوه‌نده فێركارییه‌كان هۆكارێك بوون بۆ خراپ پێگه‌یاندنی كادیره‌كان. ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هاوشێوه‌ی زانكۆیه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ زانكۆشدا جیاوازی زۆره چونكه زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كادیر پێده‌گه‌ینن و كادر بۆ كاریكی تایبه‌تمه‌ند پێ ناگه‌یه‌نن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كادیرانه به‌شداربن له پرۆسه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا ئه‌وا پێویستیان به وه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندی له ئهكادیمێكی وه‌هادا هه‌یه هه‌ر بۆیه ئاسته جیاوازه‌كان له مامۆستیانی زانكۆ و به‌ریوه‌به‌ر و بهریوهبهرهگشتییهكان و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا حكومییه‌كان لهسهرهكی ترین فێركارییه‌كانی ئه‌م ئهكادیمایهن له كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڵكو له‌هه‌موو شاره‌كانی تردا پێویسته.
ده‌ته‌وێت هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ژیانته‌وه هه‌یه تۆماری بكه‌یت؟!
یادگه‌مان زۆر كه‌موكورتی هه‌یه، دوای مردن هه‌ر به‌یه‌كجاری له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام ره‌نگه له‌مه‌ودوا بتوانین سایته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی وه‌ك: facebook و MySpace ی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌كار بێنین بۆ تۆماركردنیان، به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی، و هه‌ڵگرتنی ئه‌و بیر و یاده‌وه‌ریانه‌ی ناو مێشكمان، له‌وانه‌یه بۆ هه‌تا ههتایبێت...!
توێژه‌ران له كۆمپانیای مایكرۆسۆفتدا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ن له سه‌ر سیسته‌مێك كه پێی ده‌گوترێت: (مای لایف بیتز MyLifeBits)، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی ژیانمان به‌گشتی.
ئه‌مه‌ش به رێگه‌ی ئامێری زۆر هه‌ستیاری سوكی وه‌ك: كامیرای ڤیدیۆیی، كه ده‌كرێت له‌به‌ر بكرێن له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگدا. ده‌توانین به‌م رێگه‌یه ئه‌رشیفێك بۆ خۆمان دروست بكه‌ین و تێیدا بۆ هه‌ر شتێك كه ده‌یبینین یان گوێمان لێی ده‌بێت، بگره ئه‌وانه‌ش كه ده‌یكه‌ین، بگه‌ڕێین. ده‌توانرێت ماوه‌ی شه‌ست ساڵی ژیانمان له‌یه‌ك (تێرابایت)دا هه‌ڵگرین. له‌وانه‌یه رۆژێك له رۆژان دابێت كه بتوانین بیرۆكهكانیشمان ئه‌رشیف بكه‌ین. هه‌ندێك له توێژه‌ران بڕوایان وایه كه رووپێوێك به وێنه‌گرتنی كارا به له‌ره‌له‌ری موگناتیسی FMRI، كه رێگه‌یه‌كی بێ ترس و بێ زیانه بۆ جه‌سته، بۆ دروستكردنی نه‌خشه‌ی چاڵاكیه‌كانی مێشك، كه بۆ تۆماركردنی باره هۆشیهكان به‌كار ده‌هێنرێت. به‌مشێوه‌یه ده‌توانین هه‌موو رابردوومان بگه‌ڕێنینه‌وه. له‌وانه‌یه ته‌نیا به بۆڵه‌بۆڵ و جوڵاندنی لێوه‌كان و ده‌ركردنی چه‌ند وشه‌یه‌كی گه‌ڕان، بتوانین ناونیشانی ئه‌و كتێبه بێنینه‌وه یادمان كه به‌شێوه‌یه‌كی پچڕپچڕ و شێواو دێته‌وه یادمان كه له گچكهیهدا خوێندوومانه‌ته‌وه. له‌وانه‌یه ئه‌و ئه‌رشیفه‌ی ژیانمان ببێته میراتێكی زۆر جوانیش بۆ نه‌وه‌كانمان.
به‌ڵام لێره‌دا شتێك هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به تایبه‌تمه‌ندیه‌وه هه‌یه و له‌وانه‌یه ببێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و نائارامیمان، چونكه به‌شێوه‌یه‌كی دوورودرێژ، هه‌ر یه‌ك له بازرگانان و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتمان ده‌ده‌نێ و حكوومهتانیش، ده‌توانن چاودێری چاڵاكیهكانمان بكه‌ن. ئایا ده‌ته‌وێت هه‌رچی په‌یوه‌ندی به ژیانته‌وه هه‌یه تۆماری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكه‌وه؟ چونكه تۆ پێویستیت به یه‌كێك ده‌بێت خزمه‌تگوزاری به‌كارخستنی یادگه‌ت پێشكه‌ش بكات. له‌وانه‌یه له‌وه‌ش پتر، هه‌موو بیرۆكه‌كانت بكرێنه‌وه و له رووی بازرگانیه‌وه سوودیان لێ وه‌ربگیرێت. ئێستا ماڵپه‌ڕی (فه‌یس بووك) خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت ئه‌و توانجانه‌ی سه‌ر كڕاوه تایبه‌ته‌كان به‌كار بهێنرێت وه‌كو نیشاندانی رێكلامی بۆ براده‌ران (ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه راگیرا پاش ئه‌وه‌ی تووشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه بوو).
له‌بیرت نه‌چێت كه هه‌موو رووداوه شڵهژێنهرهكانیشت هه‌ڵده‌گیرێن و له‌وانه‌یه نه‌توانی ته‌نانه‌ت ئه‌و رووداوه سهركێشیانهشت له‌بیر بكه‌ی كه له ته‌مه‌نی لاوێتیدا ئه‌نجامت داون.
خێراترین یوئس بی له جیهاندا

یه‌کێک له به‌رپرسانی کومپانیای ناوبراو به ناوی "سیمۆن رودۆلفسۆن" (Simon Rudolfsson) ده‌ڵێ: خێرایی ئه‌م یوئسبی یه به‌و مانایه‌یه که ئێمه ده‌توانین فیلمێکی 5 گیگابایتی به 38 چرکه بگوازینه‌وه.
دیسان به پێی به‌ڵێنیه‌کانی ئه‌م کومپانیایه، دیسکی XS-disken تاکوو ئێستا چووکه‌ترین هارددی ده‌ره‌کی externa سێ و نیو ئینجییه که تاکوو ئێستا دروست کراوه...
به پێی قسه‌ی ئه‌م کومپانیایه ئه‌و مێشکانه ره‌نگه بکرێ خێراییه‌که‌یان تاکوو 500MB/S له چرکهشدا زانیاری بگوازنه‌وه.
زانیاری زیاتر
سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی ١٢ مێگاپیکسڵی خاوەن 3 Optical Zoom و فلاشی زینۆن بڵاو دەکاتەوە

ئەمە دووەمین جارە سامسۆنگ ئامێری مۆبایلی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە و سەرنجی ڕاگەیاندنەکان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. لە شوباتی ئەمساڵ و لەMobile World Congress 2009 ـدا مۆبایلی Samsung i8910 Omnia HD بڵاو کردەوە کە خاوەن گەورەترین شاشەی ٣.٧ ئینچی بوو بە تایبەتمەندی OLED، کامێرای ٨ مێگاپیکسڵ و توانای وێنەگرتنی ڤیدیۆیی ١٢٨٠ x ٧٢٠ و ٢٤ چوارچێوە لە چەکەیەکدای هەبوو.
ترۆجانی "Urlzone " بانکەکەت بەتاڵ ئەکات

بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژی "Yuval Ben-Itzak" لە کۆمپانیای Finjan ئەم ترۆجانەی بە ترۆژانی چینی داهاتوو ناوبردووە ، ئەم ترۆژانە لەماوەی ڕابردوودا لە ٦٤٠٠ کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە و لە ڕۆژێکدا ١٢٠٠٠ یۆرۆ ڕۆژانەکەی بووە ، واتە لە ساڵێکدا ٧،٣ ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت ئەگەر بەردەوام بەهەمان شێوە بڵاوبێتەوە.
هاککەرەکان ئەم ترۆجانەیان لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە بڵاوکردۆتەوە ، ٧،٥% لەو ٩٠ هەزار کۆمپیوتەرەی سەردانی ئەو ماڵپەڕانەیان کردووە ، ئەو ترۆژانە لەکۆمپیوتەرەکانیاندا بڵاوبۆتەوە پێش ئەوەی پسۆڕەکانی Finjan توانیویانە دەستبەسەر کۆماندەکەیان و کۆنترۆڵی سێرڤەرەکەیاندا بگرن.
شایانی باسە پێشتر دوو ترۆژانی تر بەناوی ( Zeus و Clampi) کەزیاتر بڵاوبونەتەوە ، ملیۆنەها دۆلاری خەڵکیان دزیوە لەڕیگەی دزینی ناو و تێپەڕووشەی بانکەکانەوە.
جیاوازی ئەم ترۆجانە لەوەدایە کەدەتوانێت لەڕێگەی سێرڤەرەکەیانەوە بەشێوەیەک پارەکانت دەبات کەهەرگیز هەژماری بانکەکەت بەتەواوی بەتاڵ ناکات ، ٥% تێدا دەهێڵێتەوە ( کەمێک ویژدانی هەیە ) ، وە دەتوانێت سیستەمەکە واڕێک بخات کە بە بڕی بچوک پارەکانت دەربکات بۆ ئەوەی هەستی پێ نەکرێت لەلایەن بانک و بەکارهێنەرەوە.
به‌هێزترین سووتێنه‌ری "بلورای" هه‌تاکوو ئێستا
"پیونیر" (Pioneer) که یه‌کێکه له داهێنه‌رانی بلورایه رایگه‌یاندووه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و خێراییه زۆره‌ی که ئه‌و سووتێنه‌ره هه‌یه‌تی، ده‌بێ زۆر جێگای متمانه‌ش بێت، هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که سیسته‌مێکی که‌م کردنه‌وه‌ی له‌رزه له‌رزیان تێدا به‌کار هێناوه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین که سووتێنه‌ری " SATA" ده‌توانێ دیڤیدی ئاسایی به خێراییه‌که‌ی "16x" و سیدی یه‌کانیش به خێرای "40x " ده‌سووتێنێت.
السبت، 19 سبتمبر 2009
Bing ڕێژەی گەیشتە ١٠%
Bing ڕێژەی گەیشتە ١٠%: ماتۆڕی گەڕانی مایکرۆسۆفت " Bing " ڕیژەی بەردەوام لەگەشەکردندایە ، لەنوێترین تاقیکردنەوەدا کەلەلایەن کۆمپانیای " Nielsen " ئەنجامی داوە بۆ ماتۆڕی گەڕانەکان ، " Bing " مایکرۆسۆفت ڕێژەی بەکارهێنەرانی لەسەروی ١٠% وەیە و تەنیا لەمانگی ٨ ڕێژەی بەکارهێنەرانی ٢٢% زیادیکردووە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانی تر و پلەی سییەمی بەدەستهیناوە لەدوای Google و Yahoo .دەتوانن لەم لیستەیەی خوارەوەدا بەراوردیان بکەن و ئەوانەی ڕێژەکانیان کەمیکردووە بەراورد لەگەڵ مانگی پێشوتر نیشانەی سالب (-) لەبەردەم دایە.
1. Google 64,6 (2,6)
2. Yahoo 16 (- 4,2)
3. Bing 10,7 (22,1)
4. AOL 3,1 (1,8)
5. Ask 1,7 (1,8)
6. My Web 1,2 (0,5)
7. Comcast 0,5 (- 21,6)
8. Yellow Pages 0,4 (2,7)
9. Nextag 0,3 (0,4)
10. Local.com 0,2 (2,9)
به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بووك گه‌یشته 300 ملیۆن
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یس بووك"، كه ئێستا بۆته گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان، رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و تۆڕه‌دا چالاكیان هه‌یه، گه‌یشته 300 ملیۆن كه‌س .فه‌یس بووك گه‌وره‌ترین تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان و ئێستا كاره‌كانی به‌ربڵاوتر بووه، مانگانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س له ناو ئه‌و تۆڕه‌دا چالاكییان هه‌یه، ئه‌و تۆڕه رِایگهیاندوه، داهاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌كانی دهستپێیكردوه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه له‌و باوهرِه نه‌بووه، كه تا پێش ساڵی 2010 قازانجی ئابووری هه‌بێت . "مارك زاكربرگ " دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی فه‌یس بووك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌و پێشكه‌وتنه؛ گرنگییه‌كی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه، چونكه ده‌ریخستووه، كه فه‌یس بووك ده‌توانی خزمه‌تێكی زۆر‌و سه‌ربه‌خۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێشكه‌ش بكات . تۆڕی فه‌یس بووك له مانگی جوولای 2009دا، توانی رِیكۆردی خۆی به 250 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تۆمار بكات، دواتر پێشبینیكرا، پێنج ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، یان 50 ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی 75 رِۆژ بۆ ژماره‌ی به‌كار هێنه‌ره‌كانی زیاد بكات. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی (بی بی سی) ، یه‌ك له به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یس بووك له‌سه‌ر ئه‌و باوهرِهیه تێپهرِاندنی ئه‌و قۆناغه به مانای ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانن درێژه به رِێگاكهیان بده‌ین . | |||