کۆمپانیای "کومسکور" ئاماری ژماره‌ی به‌کارهێنه‌ر و به‌شداربووانی تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێتی له جیهاندا، بڵاوکرده‌وه.
کۆمپانیای "کومسکور" رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت له جیهاندا، گه‌یشتۆته زیاتر له ملیارێک که‌س و به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی له وڵاتی "چین"دایه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی کۆمپانیای "کومسکور"ی تایبه‌ت به‌تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت، ئه‌و ئاماره‌ی که راگه‌یه‌ندراوه، ژماره‌یه‌کی نموونه‌ییه و له ماوه‌ی مانگی کانونی یه‌که‌می رابردوودا، به‌ده‌ست که‌وتووه، به‌ڵام پێ‌ده‌چێت ژماره‌که زۆر زیاتر بێت، چونکه ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 15 ساڵه‌وه‌یه و تۆڕه‌کانی ئینته‌رنێت له شوێنی کار یاخود ماڵه‌وه‌یان به‌کار دێنن، هه‌ژمار کراون، به‌ڵام ئاماره‌که "کافێ"کانی ئینته‌رنێت و خزمه‌ت‌گوزارییه‌کانی ئینته‌رنێتی مۆبایلی نه‌گرتۆته‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، "ماجد ئبراهام" به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمپانیای "کۆمسکور" له‌به‌یاننامه‌که‌دا، رایگه‌یاندووه؛ تێ‌په‌ڕاندنی ژماره‌ی ملیار له به‌کارهێنه‌رانی جیهاندا، قۆناغێکی گرنگه له مێژووی ئینته‌رنێدا.
"ماجد ئبراهام" پێشبینیشی‌کردووه، له‌ماوه‌یه‌کی دیکه‌و به خێراییه‌کی زۆر ژماره‌ی به‌کارهێنه‌ران بگاته نزیکه‌ی سێ ملیار که‌س.
به‌پێی ئاماره‌که‌ش، ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا (41%)، له ئه‌وروپا (28%)، ئه‌مه‌ریکای باکوور (18%)، ئه‌مه‌ریکای باشوور (7%)، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقیا (5%)-ه.
هه‌روه‌ها ژماره‌ی گه‌وره‌ی به‌کارهێنه‌ران له‌م وڵاتانه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
چین (180 ملیۆن که‌س)، ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا (163 ملیۆن که‌س)، ژاپۆن (60 ملیۆن)، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا (37 ملیۆن)، فه‌ڕه‌نسا (34 ملیۆن)، هندستان (32 ملیۆن)، رووسیا (29 ملیۆن)، به‌رازیل (28 ملیۆن)، کۆریای باشوور (27 ملیۆن)، که‌نه‌دا (22 ملیۆن)، ئیتاڵیا (21 ملیۆن).
ژماره‌ی سه‌ردانی سایته‌کانی ئینته‌رنێتیش ته‌نها له ماوه‌ی مانگی کانونی یه‌که‌می رابردوودا، به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه:
پێگه‌ی گوگڵ (777.9 ملیۆن)، مایکرۆسۆفت (647.9 ملیۆن)، یاهوو (526.6ملیۆن)، ئای ئۆ ئێڵ (273 ملیۆن)، ویکیپێدیا (273)، له کۆتایشدا، فایس بووک که له‌هه‌مان ماوه‌دا ئاستی رێژه‌که‌ی به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته (222 ملیۆن سه‌ردان).