222222222222>

Wene  Wene  

الثلاثاء، 31 مارس 2009

(ئووبوونتوو Ubuntu) چییه‌؟


پێشه‌كی
(ئووبوونتوو Ubuntu) (سیسته‌مێكی كارپێكردن operating system)ی پێشكه‌وتووه،‌ كه‌ به‌ هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران، له‌سه‌ر بنه‌مای (گنو / لینوكس) پێك هاتووه‌. ئه‌م سیسته‌مه‌ باشترین و نوێترین [نه‌رمه‌واڵه ‌software]كانی دنیای [ژێده‌ركراوه ‌opensource]ی له‌خۆ گرتووه‌ كه‌ بۆ (كۆمپیوته‌ره‌ هه‌ڵگرته‌نییه‌كان laptops)، (كۆمپیوته‌ره‌ ڕوومێزییه‌كان desktops) و (كۆمپیوته‌ره‌ ڕاژه‌كاره‌كان servers) بێوێنه‌یه‌.

به‌ ئووبوونتوو ده‌توانی بچیته‌ ناو ئینته‌رنێته‌وه‌، نامه ‌ئه‌له‌كترۆنییه‌كانت بخوێنیته‌وه‌، به‌ڵگه‌نامه‌ و ده‌ق و هتد به‌رهه‌م بهێنی، وێنه‌كانت ده‌سكاری بكه‌ی، یاریی كۆمپیوته‌ر بكه‌ی، كار له‌سه‌ر ده‌نگ و ڤیدیۆ بكه‌ی.

نرخی ئووبوونتوو
ئووبوونتوو به‌خۆڕایییه‌ و به‌خۆڕاییش ده‌مێنێته‌وه‌. (تێچووی مۆڵه‌تنامه ‌licencing fee)ی بۆ ناده‌ی.
ده‌توانی ئووبوونتوو داگری، به‌كاری بهێنی، بیده‌یته‌ هاوڕێكانت و بنه‌ماڵه‌كه‌ت، ده‌توانی له‌ فێرگه‌ و فه‌رمانگه‌ به‌كاری بێنی، هه‌مووی هه‌ر به‌خۆڕایی.

هه‌ر شه‌ش مانگ جارێ وه‌شانێكی نوێی ئووبوونتوو بۆ كۆمپیوته‌ری ڕوومێز و كۆمپیوته‌ری ڕاژه‌كار بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، به‌م پێیه‌ ده‌توانی هه‌موو كاتێ خاوه‌نی دوایینترین و باشترین به‌رنامه‌كان بی كه‌ جیهانی [ژێده‌ركراوه ‌opensource] ده‌توانێ پێشكه‌شی بكات.

واتای ئووبوونتوو
ئووبوونتوو كه‌ به‌ شێوه‌ی (oo-BOON-too) ده‌بێژرێ، وشه‌یه‌كی كۆنی ئه‌فریقییه‌ و واته‌:
(مرۆڤایه‌تی به‌رانبه‌ر به كه‌سانی تر Humantity to others)‌، یان:
(من ئه‌وه‌م كه‌ هه‌م چونكوو‌ هه‌موومان ئه‌وه‌ین كه‌ هه‌ین I am what I am because of who we all are).

پێداویستییه‌كان
هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ پێویستت پێیان بێ له‌سه‌ر یه‌ك (سی‌دی)ن و بریتییه‌ له‌ (ژینگه‌كارێكی ته‌واو a complete working environment). نه‌رمه‌واڵه‌كانی تر سه‌رهێڵ له‌به‌رده‌ستدان.
(دامه‌زراندنه‌ گرافیكییه‌كان) ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ت ده‌ده‌نێ كه‌ خێرا و سانا بكه‌ویته‌ ڕێ. دامه‌زراندنێكی ستاندارد ده‌شێ كه‌متر له‌ (٢٥) خوله‌ك بخایه‌نێ.

كاتێ سیسته‌مه‌كه‌ دامه‌زرا، ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ی به‌كارهێنانه‌. له‌سه‌ر (ڕوومێز desktop)ه‌كه‌ت ڕیزێك ته‌واوت بۆ ده‌رده‌كه‌‌وێ بۆ كاری به‌به‌رهه‌م، وه‌كوو ئینته‌رنێت، پرۆگرامه‌ گرافیكییه‌كان، یاری و هتد:

www.zkurd.org



پاڵپشتی ئووبوونتوو
به‌شگه‌یه‌كی ئه‌ورووپی به‌ ناوی (Canonical Ltd) پاڵپشتیی بازرگانی له‌ ئووبوونتوو ده‌كات و داهات و قازانجی سه‌ره‌كیی خۆی نه‌ له‌ڕێی فرۆشتنی ئووبوونتوو، به‌ڵكوو له‌ڕێی گرێبه‌سته‌ پاڵپشتییه‌ بازرگانییه‌كان و ڕاژه‌ئه‌ندازیارییه‌كان دابین ده‌كات.‌
ئه‌م به‌شگه‌یه‌ پاڵپشتیی (٢٤) كاژێره‌ی هه‌یه‌ له‌ حه‌وت ڕۆژی هه‌فته‌دا. هه‌ر له‌ نزیكه‌ی (٥٠٠) به‌شگه‌ی بازرگانییه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا كۆمه‌ڵێ زۆر قوتابخانه‌ و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و ئه‌نیستیتۆی لێكۆڵینه‌وه‌یی، پاڵپشتیی لێ ده‌كه‌ن.

جۆره‌كانی ئووبوونتوو
ئووبوونتوو بۆ مه‌به‌ستی جۆربه‌جۆر، چه‌ند جۆرێكی هه‌یه:

١. (كووبوونتوو Kubuntu)
٢. (ئدووبوونتوو Edubuntu)
٣. (زووبوونتوو Xubuntu)

بۆ وێنه‌ له‌ قوتابخانه‌ و فێرگه‌كاندا كه‌ڵك له وه‌شانی‌ (ئدووبوونتوو Edubuntu) وه‌رده‌گیرێ.

ژماره‌ی نه‌رمه‌واڵه‌كانی ئووبوونتوو
نزیكه‌ی (١٠٠٠) گورزه‌ی نه‌رمه‌واڵه‌ پێشه‌كی داده‌مه‌زرێن و نزیكه‌ی (١٣٠٠) گورزه‌ش پاڵپشتیی فه‌رمییان هه‌یه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ پتر له‌ (١٦٠٠٠)

نه‌رمه‌واڵه‌گورزه‌، پاش دامه‌زراندنی ئووبوونتوو ئاماده‌ن له‌سه‌ر سیسته‌كه‌مه‌ت دامه‌زرێن. ئه‌م دامه‌زراندنانه‌ له‌ڕێی ئیینته‌رنێته‌وه‌ ده‌بن و ته‌نها به‌ چه‌ند كرته‌یه‌ك ڕوو ده‌ده‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ گه‌لێ گورزه‌ی تر هه‌ن كه‌ هێشتا پاڵپشتیی ڕه‌سمییان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌لای خه‌ڵكه‌وه‌ به‌كار ده‌برێن.

ژماره‌ و ناوی بڵاوبووه‌كان
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی بڵاو ده‌بنه‌وه‌ به‌گوێره‌ی ساڵ و مانگی بڵاوبوونه‌وه‌ دیاری ده‌كرێن. ئه‌م ناوانه‌ پاش هه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك، له‌لایه‌ن (Mark Suttleworth)

دامه‌زرێنه‌ری ئووبوونتوو، به‌ هه‌مووان ڕاده‌گه‌یه‌نرێن. ئه‌مانه‌ تا ئێسته‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌:

١. (Warty Warthog) یه‌كه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی ئووبوونتوو له‌ ساڵی (٢٠٠٤)، وه‌شانی (Ubuntu 4.10).
٢. (Hoary Hedgehog) دووه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له‌ ئه‌پریلی (٢٠٠٥)، وه‌شانی (5.04 Ubuntu).
٣. (Breezy Badger) سێیه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له‌ ئوكتووبه‌ری (٢٠٠٥)، وه‌شانی (Ubuntu 5.10).
٤. (Dapper Drake) چواره‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له‌ جوونی (٢٠٠٦)، وه‌شانی (Ubuntu 6.06). ده‌ر‌چوویه‌كی (LTS).
٥. (Edgy Eft) پێنجه‌مین بڵاوبوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له‌ ئوكتووبه‌ری (٢٠٠٦)، به‌ وه‌شانی (Ubuntu 6.10).
٦. (Feisty Fawn) شه‌شه‌مین بڵاوونه‌وه‌ی ئووبوونتوو له‌ ئه‌پریلی (٢٠٠٧)، وه‌شانی (Ubuntu 7.04).


(وه‌رگێڕان)
وه‌ك وترا ئووبوونتوو به‌ هاوكاریی به‌كارهێنه‌ران به‌دی هاتووه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ خه‌ریكه‌ وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ سه‌ر زمانه‌ جۆربه‌جۆركانی دنیا. خه‌ڵكی هه‌ر وڵاتێك گرووپ و ده‌سته‌یه‌كی پێك هێناوه‌ و خه‌ریكن ورده‌ ورده‌ زاراوه‌ جۆربه‌جۆره‌كانی ئووبوونتوو كه‌ پتر له‌ هه‌زاران زاراوه‌ن‌، وه‌رده‌گێڕن بۆ سه‌ر زمانی خۆیان.
لێره‌ لیسته‌ی هه‌موو زمانه‌كان ده‌بینرێن:
https://translations.launchpad.net/ubuntu/gutsy/+translations

وه‌ك له‌ لیسته‌كه‌دا ده‌بینی دوو گرووپی كرمانجی و سۆرانییش بۆ زمانی كوردی پێك هاتوون‌، هه‌ر گرووپێك به‌رپرسێكی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر پێت خۆش بوو ببی به‌ ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه‌، ده‌توانی خۆت تۆمار بكه‌ی و دواتر ئیمه‌یلێك بۆ به‌رپرسی گرووپه‌كه‌ ده‌نێری، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش وه‌رتی گرت، خۆكار ده‌چیته‌ ناو گرووپه‌كه‌وه‌ و ده‌توانی ده‌ست بكه‌ی به‌ وه‌رگێڕانی زاراوه‌كان كه‌ پتر له‌ چه‌ند هه‌زارێكن. له‌ وه‌رگێڕاندا هه‌رچه‌ند سه‌ربه‌ستی، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕانێكی تێروته‌سه‌ل بكه‌ی، نابێ هاوكاری، هاوپرسی و ڕێنووسێكی یه‌كگرتووت له‌بیر بچێت.

پوخته‌
(سیسته‌می كارپێكردن operating system)ی كۆمپیوته‌ره‌كان، بۆ نموونه‌ ویندۆز، هه‌موو جارێ (وه‌شان version)ی نوێتریان ده‌رده‌چێ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پرۆگرامه‌كانی نووسینگه‌ی وه‌كوو نووسین و ژمێریاری و هتد، كه‌ هه‌ر كاتێ بته‌وێ وه‌شانه‌ نوێكانی به‌كار ببه‌ی ده‌بێ پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان بكه‌ی.
ئووبوونتوو ئه‌لته‌رناتیڤێكی باشی ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌ كه‌ هه‌مووی به‌خۆڕایییه‌. هه‌ركاتێكیش نوێ بكرێته‌وه‌، هیچی تێ ناچێت بۆ نوێكردنه‌وه‌یان. هه‌روه‌ها پاڵپشتیی [پاراستن ‌security]یشی هه‌ر به‌خۆڕایی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
له وێبگه‌ی ئووبوونتوو ده‌توانی زیاتر زانیاری وه‌رگری:

http://www.ubuntu.com

هه‌روه‌ها ده‌توانی سه‌یری "سایتی پڕۆژه‌ی ئوبونتو به‌ كوردی (سۆرانی)" بكه‌ی:

http://www.ku-ubuntu.com

نوسراوه ‌له‌‌ لایه‌ن diyako

به‌رنامه‌یه‌کی گۆگڵ کێلگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی حه‌شیش ئاشکرا ده‌کات

پۆلیسی سویسری به‌رێکه‌وت کێلگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ چاندنی ماده‌ی حه‌شیش دۆزییه‌وه‌ له‌و کاته‌ی یه‌کێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و کێڵگه‌یه‌ به‌ ناو به‌رنامه‌کانی( گوگڵ ئێرث)ده‌گه‌ڕا که‌ هاوکار بوو بۆ گرتنی16 که‌سی تر و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی زیاتر له‌ ته‌نێك له‌ ماده‌ی بێهۆشکه‌ر له‌گه‌ڵ بڕی 780 هه‌زار دۆلار.

به‌رنامه‌ی گوگڵ ئێرث زۆر به‌زه‌حمه‌ت ئه‌م کێڵگه‌ییه‌ی له‌ باکوری وڵاتی سوێد دۆزییه‌وه،‌ چونکه‌ له‌ ناو کێڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نمه‌ شامی چێندرابوو، پاشان چه‌ته‌کان دانییان به‌وه ‌داناوه‌ که‌ له‌ساڵی 2004 تاوه‌کو گیرانیان ساڵانه‌ دا‌هاتیان نزیکه‌ی 9 ملیۆن دۆلار بووه‌.

له‌ رێگه‌ی کۆمپیوته‌ر ئێرانییه‌ک به‌ زانیارییه‌کانی کۆپته‌ری کۆشکی سپی وه‌رده‌گرێت

بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر دەستپێراگەیشتنی بەرکارهێنەرێکی کۆمپیوتەر لە ئێران دەکەن کە توانیویەتی زانیارییەکانی دەربارەی جۆری کۆپتەری کۆشکی سپی بەدەست بێنیت.

یەکێ لە بەرپرسانی پایەبەرزی کۆمپانیایەکی ئاسایشی کۆمپیوتەر رایگەیاند فایلەکانی سەبارەت بە زانیاری جۆری کۆپتەری کۆشکی سپی بەشێوەیەکی نائەنقەست لەلایەن فەرمانبەرێکی کۆمپانیایەکی سەر بە وەزارەتی بەرگڕی ئەمریکا بەهۆی تۆرێکی هاوبەشی ئەنتەرنێتەوە گەیشتۆتە دەست بەکاربەرێکی کۆمپیوتەر لە ئێران.

کیت تاگلیافێر، ناوی کۆمپانیاکە ئاشکرا نەکرد، بەڵام رایگەیاند کە کۆمپانیا و سوپای ئەمریکا لێکۆڵینەوە لەسەر دەستپێراگەیشتن بە سیستەمی ئاسایشی دەکەن.

هەروەها گوتەبێژێکی کۆشکی سپی رایگەیاند پێویست نەبوو ئەم زانیارییانە بڵاو بکرێنەوە، بەڵام مۆدێلێ ئەو کۆپتەری کە بۆ گواستنەوەی باراک ئۆباما بەکار دێت، بڵاو نەکرایەوە.

کاروانی کۆپتەرەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆپتەرەکانی سیکۆرسکی ڤی ئێچ 60 پێک دێت کە بۆ گواستنەوەی کارمەند و مێوانانی کوشکی سپی بەکار دێت.

هەروەها گوتەبێژی کۆمپانیای لاکهید کە خەریکی بەرهەمهێنانی کۆپتەری نوێ بۆ کۆشکی سپی رایگەیاند کۆمپانیاکەیان هیچ بەرپرسایەتیەک سەبارەت بە ئاشکرا بوونی زانیارییەکانی کۆپتەری کۆشکی سپی نیە.

لاپتۆپەکەی شاژنی بەریتانیا

تەکنۆلۆژیا بە خێراییەکی سەرسووڕهێنەرەوە تێدەپەڕێت و هەریەکە بە شێوازی خۆی سوود لەو تەکنۆلۆژیایە وەردەگرێت، لێرەدا لاپتۆپەکەی شاژنی بەریتانیا لە رووی دیکۆرەوە جیاوازە و ئاڵتون رێژ کراوە، ئەمەش چەند دیمەنێکی کۆمپیوتەرە سەیرەکەی شاژن:


بیل گیتس، ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌س له‌ جیهان

گۆڤاری فۆربس بڵاوی کرده‌وه‌:‌ هاوڵاتی ئه‌مریکی بیل گیتس خاوه‌ن دامه‌زرێنه‌ری کۆمپانیای مایکرۆسوفت بۆ به‌رنامه‌کانی کۆمبیوته‌ر، بۆ جاری دووه‌م بوو به‌ ده‌وڵمه‌ند ترین که‌س له‌ جیهان هه‌ڵبژێردرا.

ژماره‌ی ملیاردێره‌کان له‌ جیهان له‌ ماوه‌ی دوانزه‌ مانگی رابردوو که‌مبۆته‌وه‌ بۆ نزیکه‌ی 793 که‌س، ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ لیستی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان نه‌ماون زۆربه‌یان له‌ وڵاتانی روسیا وهیند و تورکیان، گیتس دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی رابردوو به‌ به‌های 58 ملیار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندانی جیهان ئه‌مساڵ به‌به‌های 40 ملیارد دۆلار پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا، جێگای با‌سه باڤیت ساڵی رابردوو یه‌که‌م که‌سی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان بوو به‌بڕی 63 ملیار دۆلار به‌ڵام ئه‌م ساڵ سه‌رمایه‌که‌ی بۆ 37 ملیارد دابه‌زی.‌ ‌

الاثنين، 30 مارس 2009

دزیكردن له‌ رێگای ماڵپه‌ری گوگڵ ئێرس

ئارێزئه‌حمه‌د. گوگل ئێرس ناوی ماڵپه‌رێكی به‌ناوبانگی ئینترنێـیه‌و له‌ رێگای ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه‌ ناونیشان و پلانه‌ جوگرافیه‌كانی هه‌موو جیهان له‌ رێگای وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد نمایش ده‌كرێ. ئه‌م ماڵپه‌ره‌ خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگی پێشكه‌شی بینه‌رانی كردوه‌و زۆر به‌سوده‌، به‌ڵام دزه‌كان توانین له‌ رێگای ئه‌م ماڵپه‌ره‌ رێگه‌یه‌ك بۆ دزیكردن بدۆزنه‌وه‌.
لاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له‌ شاری له‌نده‌ن، ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لی له‌ سه‌ر ماڵێك دزی و پاش ده‌ستگیركردنی گوتی: له‌ رێگای ماڵپه‌ری گوگڵ ئێرس شوێنی ئه‌و كه‌ره‌سه‌ و كه‌ل و په‌له‌ به‌نرخانمان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

دادوه‌ری له‌نده‌ن رایگه‌یاند: ئه‌م تاوانباره‌ ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێ‌ و پاش دادگاییكردنی حوكمی 8 مانگ زیندان و 100 كاتژمێر كاركردنی له‌ ناوه‌نده‌ خێرخوازه‌كان به‌سه‌ردا ده‌سپێندرێ.


له‌ باره‌ی به‌هێزترین و خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان بخوێنه‌وه

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین و خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان له‌ ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به‌ كاری سه‌ربازیی و وزه‌ی ناوه‌كی ده‌خاته‌ كار.

سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵ بڵاویكردۆته‌وه‌، حكومه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆمپانیایی IBM رایانگه‌یاندووه‌، خێراترین كۆمپیته‌ر له‌ جیهاندا به‌ ناوی ROARRUNNER دروست ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ جیهاندا خێراترین ئامێر ده‌بێت، چونكه‌ له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی چركه‌یه‌كدا چه‌ندین ملیار كردار ئه‌نجام بدات.

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌، ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ 7 هه‌زار یه‌كه‌ی هه‌ڵگری زانیاریی (Memory ) و تابلۆی جێبه‌جێكاری هه‌یه‌، ماوه‌ی شه‌ش ساڵه‌ سه‌رقاڵی دروستكردنی ئه‌و كۆمیپوته‌ره‌ن و برِی 100 ملیۆن دۆلاری تێچووه‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ بخرێته‌ كار.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌، ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ ئێستا ته‌واوبووه‌ و له‌ ناوچه‌ی "لۆس ئه‌مۆز" له‌ تاقیگه‌ی نیشتیمانی فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی ئه‌مه‌ریكاییه‌ ، كه‌ تایبه‌ت به‌ كاری سه‌ربازی بۆ به‌هێزكردنی فیزیایی چه‌كی ئه‌تۆمی و توێژینه‌وه‌ی وزه‌ و بۆشایگه‌ری سودی لێوه‌ر ده‌گیرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، كاری رۆژێكی ئه‌م كۆمپیته‌ره‌ به‌رامبه‌ره‌ به‌ كاركردنی به‌رده‌وامی 6 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر بۆ ماوه‌ی 46 ساڵ.

السبت، 28 مارس 2009

Ubuntu به‌ناوبانگتربووه‌ له‌ ڤیستا

گــووگڵ ترێندس Google Trends له‌خشته‌یه‌كدا جیاوازی ناوبانگی هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕێ ڤیستا و ئوبنتووی پیشان داوه‌ . به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕی گه‌شه‌كردنی باشیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌ ، به‌ڵام "Ubuntu" براوه‌یه‌.
له‌ " Google Trends" ده‌توانرێت زۆر پێشبڕكێی تر ببینرێت له‌وانه PC و Mac یاخود ati, nvidia‌ وه‌ زۆری تر.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا سیسته‌می كارگێڕی ڤیستا له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ بوو ، به‌ڵام دوای ده‌رچونی وه‌شانی نوێی " Ubuntu 7.04" له‌ مانگی چواری ئه‌م ساڵدا. ئوبنتوو گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه‌ بینیوه‌و زۆر له‌ شاره‌زایانی بوواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و خۆێندكارانی زانكۆكان ئه‌م سیستمه‌ به‌كارده‌به‌ن.
شایانی باسه‌ یه‌كێك له‌هۆكاره‌ گرنگه‌كانی زۆری به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می به‌كاربردنی ویندۆس له‌به‌رئه‌وه‌یه‌ كه‌مایكرۆسۆفت ڕێكه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆمپیوته‌ردا هه‌یه‌و ، كاتێك كه‌سیك كۆمپیوته‌رێك ده‌كڕێت ئه‌م سیسته‌مه‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌ر دامه‌زراوه‌و ، به‌كارهێنه‌رانی نوێش كاتێكی زۆریان پیویسته‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیانه‌ ، به‌ڵام له‌م مانگانه‌ی دوایدا مایكرۆسۆفت رووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆوه‌ له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی سیسته‌می ڤیستا.
zandy:نووسه‌ر

لینوكس هه‌ڕه‌شه یه‌‌ بۆ ویندۆس

كۆمپانیای «Forrester Research» كۆمپانیای شیكردنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ پێیان وایه‌ كه‌ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی لینوكس له‌ ئێستا و ساڵانی داهاتوودا ، مه‌ترسی بۆ مایكرۆسۆفت دروستكردووه‌.
"Benjamin Gray" پسپۆڕی شیكار له‌ ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت مانه‌وه‌ی ویندۆس وه‌ك سیستمه‌ی كارگێڕی ستاندارت وه‌ نه‌بوونی بووار بۆ لینوكس ؟. هه‌ڵه‌یه‌كی ڕوونه‌.
ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ژێر سه‌ردێڕی « چۆن ڤیستا ده‌توانێت سیسته‌مه‌كارگێڕیه‌كان بگۆڕێت له‌ پرۆژه‌ی بازرگانی سیسته‌مه‌كاندا» (How Vista will shake up the State of the Enterprise Operating System)، كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوبۆوه‌.
پرسیار و به‌دواچوونه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر له‌م دواییانه‌دا ، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ لینوكس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ ده‌كات.
وه‌ ناوبراو پێی وایه‌ كه‌ زۆری «distributive» كانی لینوكس و هه‌ماهه‌نگی نێوان لینوكس و گووگڵ هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ن.
نووسه‌ر:zandy

سیسته‌می كارپێكردنی گوگل (Google OS)


له‌ بازاڕدا كۆمپیوته‌ری ئاسایی ده‌فرۆشێت له‌وانه‌ (Wal-Mart) كه‌ نرخی ٢٠٠دۆلاره‌ ، به‌ڵام له‌هه‌ڵ و گه‌شه‌كردنێكی سه‌رنج ڕاكێشادان.
له‌ ماوه‌ی ساڵی داهاتوو (٢٠٠٨) دا ئه‌م كۆمپانیایه‌ به‌به‌رهه‌مێكی نوێ وه‌ دێته‌ مه‌یدان ئه‌وه‌ش به‌ كۆمپیوته‌ری لاپتۆپی چینی داهاتوو ناوی بردووه‌ ( Next Generation Laptop).
ئه‌م لاپتۆپه‌ سیسته‌می كارپێكردنی "Linux distribution Google OS " تێادا داده‌مه‌زرێت و به‌نرخێكی گونجاو نزیكه‌ی ٣٠٠ دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كه‌وێته‌ بازاڕه‌وه‌.
سیستمه‌ی كارپێكردنی گووگڵ "Google OS" مۆدیرنكردنه‌وه‌ی سسیته‌می ئوبنتو " Ubuntu - Distribution"ه‌.
"David Liu" داڕێژه‌ری سیسته‌می كارپێكردنی گووگڵ ده‌یه‌وێت هه‌مان كاربكات كه‌ " Steve Jobs" ی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌یپڵ (Mac OX) كردی.
داڤید لیوو ده‌ڵێت په‌یدابوونی ویندۆس ڤیستا زیانێكی زۆری به‌ زۆر له‌وكۆمپانیایانه‌ گه‌یاند كه‌ كۆمپیوته‌ریان به‌نرخی زۆر گونجاو ده‌فرۆشت له‌گه‌ڵ سیسته‌می كارگێڕی چالاك و خۆڕا.
نووسه‌ر: zandy

الثلاثاء، 17 مارس 2009

YouTube 2 Mp3 پێوەکەر بۆ Firefox


به‌ یارمەتی پێوەکەری (Add Ons) ی YouTube 2 Mp3 دەتوانن پەڕگەکانی YouTube بگۆڕن بۆ Mp3 دایانبگرن لەڕێگەی وێبگەڕی Firefox .
mp3 Firefox you tube


الخميس، 12 مارس 2009

سایتێكی تایبه‌ت به‌گه‌ڕان هاوشێوه‌ی گووگڵ

سایتی Megaglobe يه‌كێكه‌ له‌سایته‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی سێرچ كردن له‌ناو تۆڕی ئینته‌رنێت، كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2008 ده‌ست به‌کار بووه‌، که‌ له‌ شێوه‌ی سایتی گووگڵ دروست کراوه‌ که‌ توانای گه‌ڕانی هه‌یه‌ له‌ ناو سه‌رجه‌م سایته‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت و هه‌روه‌ها گه‌ڕان به‌دوای وێنه‌ و فیلم وده‌نگ و باس و.... هتد.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ له‌م سایته‌دا ئه‌وه‌یه‌‌ له‌ به‌شی هه‌ڵبژاردنی ووڵاتان (کوردستان)ی وه‌کوو ووڵات له‌ ناو ڕیزبه‌ندی ووڵاتانی تری جیهان داناوه‌.

http://www.megaglobe.com/ku?la=en


VOA News: Nûçe

VOA News: هه‌واڵه‌کان