ئارێزئه‌حمه‌د. گوگل ئێرس ناوی ماڵپه‌رێكی به‌ناوبانگی ئینترنێـیه‌و له رێگای ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه ناونیشان و پلانه جوگرافیه‌كانی هه‌موو جیهان له رێگای وێنه‌كانی مانگی ده‌ستكرد نمایش ده‌كرێ. ئه‌م ماڵپه‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگی پێشكه‌شی بینه‌رانی كردوه‌و زۆر به‌سوده، به‌ڵام دزه‌كان توانین له رێگای ئه‌م ماڵپه‌ره رێگه‌یه‌ك بۆ دزیكردن بدۆزنه‌وه.لاوێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ له شاری له‌نده‌ن، ژماره‌یه‌ك كه‌ل و په‌لی له سه‌ر ماڵێك دزی و پاش ده‌ستگیركردنی گوتی: له رێگای ماڵپه‌ری گوگڵ ئێرس شوێنی ئه‌و كه‌ره‌سه و كه‌ل و په‌له به‌نرخانمان دۆزیوه‌ته‌وه.
دادوه‌ری له‌نده‌ن رایگه‌یاند: ئه‌م تاوانباره ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێ و پاش دادگاییكردنی حوكمی 8 مانگ زیندان و 100 كاتژمێر كاركردنی له ناوه‌نده خێرخوازه‌كان به‌سه‌ردا ده‌سپێندرێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق