گــووگڵ ترێندس Google Trends له‌خشته‌یه‌كدا جیاوازی ناوبانگی هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕێ ڤیستا و ئوبنتووی پیشان داوه . به‌پێی ئه‌و خشته‌یه هه‌ردوو سیسته‌می كارگێڕی گه‌شه‌كردنی باشیان به‌خۆوه بینیوه ، به‌ڵام "Ubuntu" براوه‌یه.له " Google Trends" ده‌توانرێت زۆر پێشبڕكێی تر ببینرێت له‌وانه PC و Mac یاخود ati, nvidia وه زۆری تر.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا سیسته‌می كارگێڕی ڤیستا له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بوو ، به‌ڵام دوای ده‌رچونی وه‌شانی نوێی " Ubuntu 7.04" له مانگی چواری ئه‌م ساڵدا. ئوبنتوو گه‌شه‌كردنێكی باشی به‌خۆوه بینیوه‌و زۆر له شاره‌زایانی بوواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و خۆێندكارانی زانكۆكان ئه‌م سیستمه به‌كارده‌به‌ن.
شایانی باسه یه‌كێك له‌هۆكاره گرنگه‌كانی زۆری به‌كارهێنه‌رانی سیسته‌می به‌كاربردنی ویندۆس له‌به‌رئه‌وه‌یه كه‌مایكرۆسۆفت ڕێكه‌وتن نامه‌ی له‌گه‌ڵ زۆر له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی كۆمپیوته‌ردا هه‌یه‌و ، كاتێك كه‌سیك كۆمپیوته‌رێك ده‌كڕێت ئه‌م سیسته‌مه بێ ڕه‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌ر دامه‌زراوه‌و ، به‌كارهێنه‌رانی نوێش كاتێكی زۆریان پیویسته بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازیانه ، به‌ڵام له‌م مانگانه‌ی دوایدا مایكرۆسۆفت رووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌ی زۆر بۆوه له‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی سیسته‌می ڤیستا.
zandy:نووسه‌ر
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق