
به‌یاننامه‌یه‌كدا سایتی ئه‌لكترۆنی (فیس بوك)ی تایبه‌ت به خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رایگه‌یاندووه، دوای پێنج ساڵ تێپه‌رِبوون به سه‌ر دامه‌زراندنی سایتی (فیس بوك) ئێستا ژماره‌ی به‌شداربووه‌كانی سایته‌كه 200 ملیۆن كه‌سه، له كاتێكدا ئه‌م سایته بۆ قوتابیانی زانكۆی (هارفارد)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرابوو.
له‌مباره‌یه‌وه دامه‌زرێنه‌ری سایته‌كه و به‌رِێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری (مارك زۆكربێرج ئن) وتویه‌تی: گه‌شه‌كردنی خێرای سایته‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداربووانی بۆ 200 ملیۆن كه‌س، به راستی سه‌ره‌تایه‌كی باشه.
روونیكردۆته‌وه، ئێمه له پێناو گۆرِانكاری هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه گه‌رِ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ هه‌موو كه‌سێك له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه بێت، ئینجا ئه‌و كه‌سه تاك، كۆمپانیا، سه‌رۆك، دامه‌زراوه بێت.
هه‌روه‌ها مارك ئاماژه‌یداوه، ئێستا سایتی فیس بوك 100 ملیۆن به‌شداربووی رۆژانه‌ی هه‌یه، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و به‌شداربووانه 120 هاورِێی هه‌یه، كه خزمه‌تگوزاریه‌كانیش به چوار زمان پێشكه‌ش ده‌كرێن، وتوشیه‌تی: له 70%ی به‌شداربوانمان له ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق