
به كاریگه‌ری كێشه‌یی دارایی جیهان، هه‌ردوو كه‌ڵه كۆمپانیای بواری ئه‌لیكترۆنی، توشیبا و سۆنی ئه‌ریكسۆن، هه‌زاران كرێكاری خۆیان ده‌رده‌كه‌ن.
كۆمپانیای توشیبای ژاپۆنی رایگه‌یاند، تا مانگی ئازاری ساڵی 2010 ژماره‌ی كرێكارانی خۆی بۆ 3900 كارمه‌ند داده‌به‌زێنێت، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه به‌هۆی كێشه‌ی دارایی جیهانه‌وه كۆمپانیاكه‌یان 3.5ملیار دۆلار زیانیان پێكه‌وتووه و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت 2.8ملیار دۆلاری دیكه‌ش زیانیان به‌ربكه‌وێت.
كۆمپانیای سۆنی ئه‌ریكسۆنی به‌ریتانیش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر دوو هه‌زار كارمه‌ندی له بواری دروستكردنی مۆبایلدا ده‌ركرد، رایگه‌یاند، دوو هه‌زاری دیكه له فه‌رمانبه‌رانی ده‌رده‌كات.
ئه‌وه‌شی دركاند، ته‌نها له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كۆمپانیاكه‌یان 386 ملیۆن دۆلار زیانی پێكه‌وتووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق