
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئاگاداره‌وه ئاشكرایكردوه سیخوڕه‌كان هه‌ستاون به‌لابردن و تێكدانی سیستمی ئه‌لیكترۆنیی دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر، كه گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكایه و بڕی 300ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ده‌ست بگرن به‌سه‌ر زانیاریه هه‌ستیاره‌كانی پڕۆژه‌كه‌دا، چونكه ئه‌و زانیاریانه له‌كۆمپیوته‌رێكدا هه‌ڵگیراون كه په‌یوه‌ست نیه به تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
تائێستا به‌رپرسانی پێنتاگۆن هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه، به‌ڵام هێزه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئه‌مریكیی پێیانوایه هێرشه‌كان له وڵاتی چینه‌وه ئه‌نجام درابێت به‌ڵام نه‌توانراوه ئاستی زیانه‌كان مه‌زه‌نده بكرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وتانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا باڵوێزی چین له واشنتۆن ڕایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق