
به‌پێی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێ شاره‌زا دركاندوویانه یاری ڤیدیۆیی وا له منداڵان ده‌كات كه زۆرتر له ماناكان بگه‌ن به به‌راورد له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا. بۆ نموونه له‌وانه‌یه منداڵێك ببێته پاشا له هه‌ندێ یاریاندا و ده‌ست به پلاندانان بكات بۆ پێویستیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی و پاراستنی له دوژمنان. یاری دیكه‌ش هه‌یه كه به‌شداری له یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی دیكه‌ی تێدایه. یاریكردنی منداڵان به ڤیدیۆ وایان لێده‌كات له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ی له‌خۆیان جیاواز له بیركردنه‌وه و تێڕوانیندا به‌یه‌ك بگه‌ن.
هه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه روونی كردۆته‌وه كه شته‌كه بۆ زۆربه‌ی خه‌ڵك پتره له‌وه‌ی ته‌نیا یاریه‌كی رووت بێت، چونكه نزیكه‌ی 36%ی یاریكاران ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی یاریه‌كه نووسراوه ده‌خوێننه‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌مه‌شی نیشان داوه كه 10%ی هه‌رزه‌كارانی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی ئه‌و جیهانه گریمانه‌ییانه ده‌كه‌ن.
به چاوپۆشین له یارییه پڕ توندوتیژیه‌كان، ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاماژه بۆ شاره‌زایی دیكه‌ش ده‌كات كه له‌وانه‌یه بچیكان له یاریه ڤیدیۆییه‌كانه‌وه ده‌ستیان كه‌وێ، وه‌كو ئه‌و یاریانه‌ی تایبه‌تن به چێشت لێنان و نه‌شته‌رگه‌ری و به‌كارهێنانی ئامێره مۆسیقیه‌كان. لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌ندێ ورده‌كاری دیكه‌شی ئاشكرا كردووه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كوڕان له كچان پتر خه‌ریكی ئه‌و یاریانه ده‌بن و 65%یان ئه‌و یاریانه به هاوڕێیه‌تی براده‌رانیان له‌هه‌مان ژووردا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام ته‌نیا 27%یان به‌ته‌نیا و له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ده‌یكه‌ن. هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كه نیشانی داوه كه سێیه‌كی باوكان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانیاندا ئه‌و یاریانه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌و باوكانه‌ی ته‌مه‌نیان گچكه‌یه و له چل ساڵ كه‌متره. به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و باوكانه‌ی ئه‌م یاریانه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا ده‌كه‌ن كه‌م ده‌بێته‌وه كاتێك كه ته‌مه‌نیان له چل ساڵی تێده‌په‌ڕێت. هه‌رچی په‌یوه‌یستیشه به چاودێری و به‌دواداچوون، ئه‌وا لێكۆڵینه‌وه‌كه پیشانی داوه كه 90%ی باوكان گوتوویانه كه یاریه‌كانی منداڵه‌كانیان ده‌ناسن. ئه‌ماندا لینهارت، كه یه‌كێكه له گه‌وره تۆژه‌رانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، ده‌ڵێ: خۆی و هاوڕێیه‌كانی بینیوویانه كه ئه‌وانه‌ی ئه‌م یاریانه ده‌كه‌ن به‌زۆری كه‌سی كۆمه‌ڵایه‌تین. یه‌كگرتووی به‌رنامه كات به‌سه‌ربه‌ره‌كان _ كه نوێنه‌ری پیشه‌سازی یاری ڤیدیۆیی و كۆمپیوته‌ری ئه‌مه‌ریكاییه _ ئه‌و هه‌له‌ی قۆستۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه یاری ڤیدیۆیی، كات به‌سه‌ربردنێكی به‌سووده و كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و وێنه‌یه‌ی پێشووی ناو مێشك له‌باره‌یه‌وه بگۆڕدرێت. ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه كه ئه‌و (یه‌كگرتووه) له مێژه بڕوای پێ هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و یاریانه له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كار له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه بینیوویه كه 97%ی هه‌رزه‌كارانی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 12 و 17 ساڵ دایه، یاری ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، چ به كۆمپیوته‌ر بێت یان له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و مۆبایله‌وه. لێكۆڵه‌ران بینیوویانه كه منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی چه‌ند جاره و بۆ ماوه‌ی درێژ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاریان ئه‌و یاریانه ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 31%یان رۆژانه ئه‌و یاریانه ده‌كه‌ن و ته‌نیا 21%یان سێ یان پێنج رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا ده‌یكه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق