كاركردنی رۆژانه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر زۆر گرفتمان بۆ دروست ده‌كات. لێره‌دا مه‌به‌ستمان له گرفته‌كانی سیسته‌می كارپێكردن و راوه‌ستانی كتوپڕی به‌رنامه‌كانی و تووشبوونیان به ڤایرۆ‌س نیيه، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌و گرفته ته‌ندروستی و جه‌سته‌ییانه‌ی وه‌ك سه‌رئێشه و ماندووبوون و سووربوونه‌وه‌ی چاوه‌كان و ئازاری جومگه‌كانی ده‌ست و مله. ئه‌م گرفتانه‌ی كه هه‌ر كه‌سێكی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كار بكات و بمێنێته‌وه به باشی ده‌یان ناسێت.
لێره‌وه هه‌ندێك رێنمایی و رێگه‌چاره‌ی ساده پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێیان بكه‌ن له‌و گرفتانه‌تان دوور بخه‌نه‌وه:
شاشه و ماندووكردنی چاوه‌كان:
زۆربه‌ی شاشه‌كانی كۆمپیوته‌ری سه‌رمێز و لاپتۆپیش وا دروست كراون كه به خێراییه‌كی نزم وێنه‌كان نیشان بده‌ن كه پێی ده‌گوترێ (Refresh Rate). ئه‌و خێراییه‌ش به‌زۆری 60 هێرتزه. واته توانای نیشاندانی 60 وێنه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی له‌سه‌ر شاشه‌كه‌یدا هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك چركه‌دا. به‌م ژماره‌یه هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ و به زۆری مه‌زانه، چونكه به كه‌مترین تێكڕای خێرایی نیشاندانی وێنه‌كان داده‌نرێت له‌سه‌ر شاشه‌كاندا. زێده‌كردنی ئه‌و خێراییه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته 72 یان 85 هێرتز، وا ده‌كات ئه‌وه‌نده جاره‌ی كه شاشه‌كه تێیدا رووناكیه‌كه‌ی ده‌تروكێنێت، كه به ئینگلیزی (Flickering)ی پێ ده‌گوترێت، كه‌م بێته‌وه، كاتێك كه شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ده‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌و خێراییه به‌رزانه. ئه‌مه‌ش چاوه‌كان هێور ده‌كاته‌وه و كه‌متر ماندوو ده‌بن له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ردا. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ش، له‌سه‌ر هه‌ر شوێنێكی چۆلی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، كلیكی لای راست له‌سه‌ر ماوسه‌كه بكه و له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه ده‌كرێته‌وه كلیك له‌سه‌ر Properties بكه. له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی ده‌كرێته‌وه له رێزی سه‌ره‌وه كلیك له‌سه‌ر Settings بكه. له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه دوای ئه‌مه‌ش ده‌كرێته‌وه له خواره‌وه ئایكۆنی Advanced هه‌ڵبژێره و كلیكی له‌سه‌ر بكه. په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌بێته‌وه كه له‌سه‌ره‌وه Monitor ی تێدایه و كلیك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش بكه، په‌نجه‌ره‌یه‌كی دیكه ده‌كرێته‌وه كه له ژێر ناونیشانی Monitor Settings دا Screen refresh rate نووسراوه كه له ژێریدا له‌ناو خانه‌یه‌ك ژماره‌كانی 60 و 72 و 85 هه‌يه و ده‌توانی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێری و ئه‌وجا كلیك له‌سه‌ر ئایكۆنه‌كانی Apply و OK بكه‌یت. له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتیشدا به‌رنامه‌یه‌كی به‌خۆڕایی هه‌یه به‌ناوی Refresh Force كه ده‌توانێت له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا ئه‌و خێراییه‌ی شاشه‌كه‌ت بۆ رێك بخات.
زانایان پێیان باشه كه هه‌ر 15 خوله‌ك جارێك چاوه‌كانت له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌ڵگری و له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌ته‌وه سه‌یری دیمه‌نێكی دوور بكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانت نه‌ختێك بحه‌سێنه‌وه. ئه‌گه‌ر شاشه ته‌نكه‌كانی جۆری LCDیش به‌كار دێنی له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌ی كارپێكردنی په‌نجه‌ره‌كانی XP دا، ئه‌وا كاتێك كه تایبه‌تمه‌ندی Clear Type به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ی چاوه‌كانت ده‌حه‌سێنه‌وه چونكه وشه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌كه روونتر ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی پێشوو له ئایكۆنی Appearance و هه‌ڵبژاردنی Effects دا هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئێش و ئازاری جومگه‌كان:
رێگه‌كانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كیبۆرد ده‌بێت زۆر به‌هه‌ند وه‌بگیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر له‌وانه‌ی كۆمپیوته‌رى لاپ‌تۆپ و سه‌رمێزه‌كان به‌كار دێنن نازانن به رێگه‌یه‌كی راست و ته‌ندروستانه ده‌ست و مه‌چه‌كیان كار پێبكه‌ن. هه‌رگیزاو هه‌رگیز نه‌كه‌ی له‌كاتی به‌كارهێنانی كیبۆرد دا مه‌چه‌كت بنووشتێنیه‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ده‌ست و مه‌چه‌ك و باسكت له یه‌ك ئاست و له‌سه‌ر یه‌ك هێڵی راستدابن به‌بێ خواربوونه‌وه. نابێت باسكیشت بۆ سه‌ره‌وه به‌رز یان بۆ خواره‌وه نزم و لار بێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ قۆڵتدا گۆشه‌یه‌كی 90 پله‌یی له ئانیشكه‌وه دروست بكات. ئه‌گه‌ر دانانی ده‌ست به‌دروستی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێته هۆی ئازاری جومگه‌كانی مه‌چه‌ك و له‌وانه‌یه ئازاره‌كه بگاته بڕبڕه‌ی پشتیش. بۆ ئه‌وه‌ی باشترین بار بۆ ده‌ستت بڕه‌خسێنیت له‌كاتی كارپێكردنی كیبۆرد دا، باشتر وایه ئه‌و مێزانه به‌كار بێنی كه چه‌كمه‌چه‌ی بۆ كیبۆرد هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه كیبۆرده‌كه له‌خواره‌وه‌ی ئه‌و رووه‌ی مێزه‌كه‌وه داده‌نرێت كه شاشه‌كه‌ی له‌سه‌ره. مێزه‌كانی تایبه‌ت به‌دانانی كۆمپیوته‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه‌یان هه‌یه و پێمان باشه ئه‌م جۆره مێزانه بكڕیت چونكه بارێكی ته‌ندروستی باشترت بۆ ده‌ڕه‌خسێنن.
هه‌رچی ماوسه ئه‌وا یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه ده‌بێت به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان به‌كار بهێنرێت. له راستان (ئه‌وانه‌ی ده‌ستی راسته به‌كار دێنن) پێویسته ماوسه‌كه‌ی له‌لای راسته‌ی خۆی دابنێت و له هه‌مان ئاستی كیبۆرده‌كه بێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی چه‌په‌ن ده‌بێت ماوسه‌كه‌یان له‌لای چه‌په‌یان بێت و فرمانه‌كانی راسته و چه‌په‌ی ماوسه‌كه‌یان له Control Panel دا بۆ خۆیان بگۆڕن به‌جۆرێك كه كلیكی راست ببێته چه‌په و هی چه‌په‌ش ببێته راسته. ماوسه هه‌رزان و خراپه‌كان به‌كار مه‌هێنن چونكه ئه‌گه‌ر به ئاسانی نه‌جوڵایه‌وه و پۆینته‌ره‌كه‌ی رێك كاری نه‌كرد، ئه‌وا ده‌بێته هۆی تووڕه بوون و ماسوولكه‌كانی ده‌ست و باسكت ماندوو ده‌كات و كاره‌كه‌شت دوا ده‌كه‌وێت. ئه‌و ماوسانه‌ی به تیشكی رووناكی Optical Mouse كار ده‌كه‌ن باشترن له‌وانه‌ی كه تۆپێكی خڕیان تێدایه و ناوه ناوه ده‌بێت پاك بكرێته‌وه، چونكه له‌و كه‌شه تۆزاویه‌ی خۆمان دا زوو زوو تۆز ده‌گرن و گیر ده‌بن. پارچه‌ی بن ماوسیش Mouse pad پێویسته به‌كار بێنیت بۆ ئه‌وه‌ی رووێكی جێگیر و راست بۆ ماوسه‌كه هه‌بێ و به ئاسانی به‌سه‌ریدا بسووڕێته‌وه و ده‌ستت ماندوو نه‌كات.
ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌ك بۆ دانیشتی منداڵ له‌به‌رامبه‌ر كۆمپیوته‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق