222222222222>

Wene  Wene  

الأربعاء، 29 يوليو 2009

گوگڵ سیستەمی کارپێکردن دروست دەکات

گوگڵ سیستەمی کارپێکردن دروست دەکات: ماوەی کەمتر لە ساڵێکە گوگڵ وێبگەڕی Chrome ی وەشاند ، کە ئێستا بە ووتەی گوگڵ زیاتر لە ٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە ، ئەمەش بوو بەهاندەرێک بۆ ئەوەی گوگڵ پرۆژەکەی فراوانتر بکات بۆ دروستکردنی سیستەمیکی کارپێکردن بە ناوی " Chrome OS" کە لە بلاگی فەرمی گــوگڵ بە تێرو تەسەلی باسی ئەم " OS" نوێیە کراوە .
ئەم سیستەمە سەرچاوەی کراوە دەبێت وە بۆ لاپتۆپی سوکەڵە (netbook) دروستدەکرێت ، بەڵام پرۆژەکە فروانتر دەکرێت بۆ هەمو جرۆە کۆمپیوتەرێک «full-size desktop systems»، لەچارەکی دووەمی ساڵی داهاتوو، ٢٠١٠ دا ، سیستەمی کارپێیکردنی گوگڵ بڵاودەکرێتەوە.
هەر بەپێی گوگڵ ئەم سیستەمە x86 لێدەخوڕیت لەگەڵ ARM chips وە هەروەها گوگڵ کاردەکات لەگەڵ زۆربەی کۆمپانیاکان بۆ دامەزراندنی Chrome OS لە زۆربەی لاپتۆپەکاندا.
بە ووتەی خۆیان ئەم سیستەمە زۆر خێراو کارامە دەبێت و بۆ کردنەوەی سیستەمەکە و هێلی ئنیتەرنێت چەند چرکەیەک دەخایەنێت.
شایانی باسە گوگڵ گرنگیەکی زۆری بە لایەنی پاراستن داوە لەم سیستەمەدا و، دەڵێت " Chrome OS " بەشیوەیەک دروستکراوە مەترسی ڤایرۆس و ترۆژان سیخوڕ و ماڵوایەری لەسەر نابێت و بەکارهێنەر پێوسیتی نابێت بە (security update) نویکردنەوەی پاراستن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

VOA News: Nûçe

VOA News: هه‌واڵه‌کان