222222222222>

Wene  Wene  

الأربعاء، 29 يوليو 2009

مایکرۆسۆفت بەرەنگاری گوگڵ دەبێتەوە

مایکرۆسۆفت بەرەنگاری گوگڵ دەبێتەوە.: پاش ئەوەی گوگڵ ویبگەڕی Google Chrome ی فراوانتر کرد بۆ سیستەمێکی کارپێکردن ، بەمەش ڕکابەری مایکرۆسۆفت و گوگڵ قەوارەیەکی نوێی وەرگرت.
وەک لای هەموان ڕوونە گوگڵ لە ماتۆڕی گەڕاندا ئەم ڕکابەریەی بەئەنجامیکی جیاواز و نا بەرانبەر بردۆتەوەو گەورەترین بازاڕی بۆخۆی داگیرکردووە ، بەڵام ئایە گوگڵ ئەتوانێت هەمان ئەنجام بەدەستبهێنێت لە بازاڕی سیستەمی کارپێکردن ، ئەمەش پرسیاری زۆربەی ئایتی دۆستانە.
" Jeff Bertolucci " لە مالپەڕی IDG News ئاماژەی بەهەندێک خاڵ کردووە بۆ چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی مایکرۆسۆفت لە گــــوگڵ :-
یەکەم:
Microsoft Gazelle بەکۆدیکی نوێەوە وێبگەڕی داهاتوی مایکرۆسۆفت دەبێت و جیگرەوەی Internet Explorer دەبێت وە بەهەمان شێوەی Chrome ساز دەکریتەوە بۆ "Web application " و بڕیارە بەیانی دووشممە مایکرۆسۆفت بەفەرمی باسی لەبارەوە بکات و ووردەکاری زیاتر بدات.
دووەم:
Midori بۆ "Web application " هەمان کاری Chrome OS دەکات.
سێیەم:
Windows 7 SE کەتایبەتە بە "Netbooks" , ئەگەر مایکرۆسۆفت بەخۆڕایی بکات ئەوە کاریگەریەکی گرنگی ئەبێت لەسەر Chrome OS.
چوارەم:
هەڕاج و داشکاندنی نرخ و ڕیکلام ، هەروەک مایکرۆسۆفت هەمان چەکی دژی Apple بەکارهێنا و ناوابراو پێی وایە گوگڵ لەم بوارەدا ڕکابەریکی لاوازە.
پێنجەم :
گوگل زۆربەی بەرهەمەکانی تاقیگارین، هەروەک بینیمان دوای پێنج ساڵ G-mail لەتاقیگاری دەرچوو ، بەمەش کۆمپانیاکان ناچارن زیاتر بەرهەمەکانی MS هەڵبژێرن .
شەشەم:
مایکرۆسۆفت ئەزمونێکی دوور و درێژی هەیە لەبارەی سیستەمی کارگێڕی ، بەڵام گوگڵ زیاتر لەخزمەتگوزاری گەڕاندا ئەزمونی هەیە بۆیە لەم بوارەشدا گوگل ناتوانێت سەرکەوتن بەدەست بهینێت بە بۆچونی " Jeff Bertolucci ".



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

VOA News: Nûçe

VOA News: هه‌واڵه‌کان