تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "فه‌یس بووك"، كه ئێستا بۆته گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان، رایگه‌یاند؛ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و تۆڕه‌دا چالاكیان هه‌یه، گه‌یشته 300 ملیۆن كه‌س .فه‌یس بووك گه‌وره‌ترین تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان و ئێستا كاره‌كانی به‌ربڵاوتر بووه، مانگانه نزیكه‌ی 300 ملیۆن كه‌س له ناو ئه‌و تۆڕه‌دا چالاكییان هه‌یه، ئه‌و تۆڕه رِایگه‌یاندوه، داهاتی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رنامه‌كانی ده‌ستپێیكردوه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كۆمپانیایه له‌و باوه‌رِه نه‌بووه، كه تا پێش ساڵی 2010 قازانجی ئابووری هه‌بێت . "مارك زاكربرگ " دامه‌زرێنه‌ری تۆڕی فه‌یس بووك له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌و پێشكه‌وتنه؛ گرنگییه‌كی زۆری بۆ ئێمه هه‌یه، چونكه ده‌ریخستووه، كه فه‌یس بووك ده‌توانی خزمه‌تێكی زۆر‌و سه‌ربه‌خۆ بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ پێشكه‌ش بكات . تۆڕی فه‌یس بووك له مانگی جوولای 2009دا، توانی رِیكۆردی خۆی به 250 ملیۆن به‌كارهێنه‌ر تۆمار بكات، دواتر پێشبینیكرا، پێنج ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، یان 50 ملیۆن كه‌س له ماوه‌ی 75 رِۆژ بۆ ژماره‌ی به‌كار هێنه‌ره‌كانی زیاد بكات. به گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی (بی بی سی) ، یه‌ك له به‌رپرسانی كۆمپانیای فه‌یس بووك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌رِه‌یه تێپه‌رِاندنی ئه‌و قۆناغه به مانای ئه‌وه‌یه، كه ده‌توانن درێژه به رِێگاكه‌یان بده‌ین . | |||
222222222222>
السبت، 19 سبتمبر 2009
به‌كارهێنه‌رانی فه‌یس بووك گه‌یشته 300 ملیۆن
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق