222222222222>

Wene  Wene  

الاثنين، 5 أكتوبر 2009

سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی ١٢ مێگاپیکسڵی خاوەن 3 Optical Zoom و فلاشی زینۆن بڵاو دەکاتەوە

سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی ١٢ مێگاپیکسڵی خاوەن 3 Optical Zoom و فلاشی زینۆن بڵاو دەکاتەوە: چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کۆمەڵێک وێنەی Samsung SGH-W880 دزەی کردە نێو ماڵپەڕەکانەوە و ئەمڕۆش سامسۆنگ بە فەرمی ئەو مۆبایلەی ناساند. Samsung SGH-W880 خاوەنی چەندین تایبەتمەندی بەهێز و دەگمەنە، لەوانە شاشەیەکی ٣.٣ ئینچی AMOLED، کامێرایەکی ١٢ مێگاپیکسڵی کە ٣ optical zoomی هەیە بەمەش دەبێتە یەکەمین مۆبایلی جیهان بەو تایبەتمەندێتییە. لەگەڵ فلاشێکی Xenon و لەهەمان کاتیشدا فلاشێکی LED و توانای وێنەگرتنی ڤیدیۆی HD هەیە بە قەبارەی ١٢٨٠ x ٧٢٠ خاڵ و ٣٠ چوارچێوە لە چرکەیەکدا.
ئەمە دووەمین جارە سامسۆنگ ئامێری مۆبایلی لەو جۆرە بڵاو دەکاتەوە و سەرنجی ڕاگەیاندنەکان بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت. لە شوباتی ئەمساڵ و لەMobile World Congress 2009 ـدا مۆبایلی Samsung i8910 Omnia HD بڵاو کردەوە کە خاوەن گەورەترین شاشەی ٣.٧ ئینچی بوو بە تایبەتمەندی OLED، کامێرای ٨ مێگاپیکسڵ و توانای وێنەگرتنی ڤیدیۆیی ١٢٨٠ x ٧٢٠ و ٢٤ چوارچێوە لە چەکەیەکدای هەبوو.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

VOA News: Nûçe

VOA News: هه‌واڵه‌کان