یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ بوونی سایتی ئینته‌رنێت، پێویستی به بوونی (دۆمه‌ین نه‌یم) هه‌یه، جا پێوسته سه‌ره‌تا بزانین دۆمه‌ین نه‌یم چییه؟
دۆمه‌ین نه‌یم وه‌كو په‌نجه مۆر وایه ناوێكی تایبه‌ته به سایته‌كه‌ت كه له هه‌موو دونیا ئه‌و ناوه دووباره نابێته‌وه، ئه‌و دۆمه‌ین نه‌یمه وه‌كو ناونیشانێك وایه بۆ سایته‌كه‌ت كه پێی ده‌ناسرێته‌وه‌و له سایته‌كانی تری دونیا جیای ده‌كاته‌وه. هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێت سایته‌كه‌تدا له ئینته‌رنێتدا بكاته‌وه پێوسته ئه‌و ناونیشانه بزانێت وه له شوێنی تایبه‌ت له ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر بینوسێت ئه‌وكات سایته‌كه ده‌كرێته‌وه. له سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئینته‌رنێت دۆمه‌ین نه‌یم نه‌بوو به‌ڵكو سایته‌كان له رێگه‌ی IP واتا پرۆتۆكۆڵی ئینته‌رنێت كه ژماره‌ی تایبه‌تن له چه‌ند خانه‌ێك پێكهاتوون ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام دوای زیادبوونی ژماره‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت و بلاوبوونه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فراوان له‌ناو خه‌ڵكی ئاسایی‌دا، دامه‌زرێنه‌رانی ئینته‌رنێت به پێویستیان زانی كه دمه‌ین نه‌یم دابهێنن و له جیاتی IP چونكه له‌به‌ركردنی و به‌بیرهاتنه‌وه‌ی IP زه‌حمه‌ته، دۆمه‌ین نه‌یم به‌كاربهێنن بۆ سایته‌كان. ئه‌م دۆمه‌ین نه‌یمانه‌ش هه‌موویان له رێگه‌ی ده‌زگایه‌كه‌ی تایبه‌ته‌وه ده‌درێن كه كاری ته‌نها پێدانی دۆمه‌ین نه‌یمه.دۆمه‌ین نه‌یم به‌م شێوه‌یه ده‌نوسرێت: www.websitename.com
پێك هاتووه له سێ به‌ش: یه‌كه‌م www كه ئه‌مه‌یان بریتییه له كورتكراوه‌ی (World wide web) به مانای تۆڕی فراوانی جیهانی ئینته‌رنێت دێت، وه دوومیان ناونیشانی سایته‌كه، وه سێیه‌میان پاشگری ناوی سایته‌كه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سایتی سی فۆر كورد بكه‌ینه‌وه له ئینته‌رنێت پێویسته به‌م شێوه‌یه بینووسین: www.c4kurd.com
پاشگری ناوی سایته‌كان چه‌ند جۆرێكیان هه‌یه كه هه‌ندێك له بڵاوترینیان له خواره‌وه روون كراوه‌ته‌وه:
• .com كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Commercial)ه به‌مانی بازرگانی. ئه‌م پاشگره له هه‌موو پاشگره‌كانی تر بڵاوتره له ئئینته‌رنێت. به‌كاردێت بۆ سایته‌كانی بازرگانی و كاروباری بیزنس.
• .net كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Network)ه به مانای تۆڕ یاخود رایه‌ڵه دێت. زیاتر به‌كاردێت بۆ ئه‌و سایتانه‌ی كه تایبه‌تن به تۆڕی ئینته‌رنێت وه‌ك كۆمپانیاكانی پێده‌ری ئینته‌رنێت (ISP)، كۆمپانیاكانی هۆستینگ، وه هه‌ر كارێك په‌یوه‌ندی هه‌بێت به كاروباری ئینته‌رنێت، به‌ڵام زۆرجاریش به‌كار دێت وه‌ك به‌دیلێك بۆ .com له كاتێكدا ئه‌و ناونیشانه‌ی كه كه‌سه‌كه ده‌یه‌وێت گیرابێت.
• .org كورتكراوه‌ی (Organization)ه به مانای رێكخراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌كاردێت بۆ رێكخراوه‌كان به تایبه‌تی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه بێ قازانجن.
• gov به‌كاردێت بۆ سایته حكومیه‌كان. (هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌نها بۆ سایته حكومیه ئه‌مریكییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت).
بۆیه وڵاتانی تر ناچارن بۆ دام و ده‌زگا حكومیه‌كان پاشگری وڵاته‌كه‌یان له دوای .gov به‌كاربهێنن وه‌ك: .gov.iq ، .gov.tr ، .gov.it، ... هتد.
• .edu به‌كاردێت بۆ زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن. بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پاشگره پێویست به به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتی فه‌رمی ده‌كات بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دام و ده‌زگایه داموده‌زگایه‌كی فێركارییه.
• .biz كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Business) به مانای كار دێت، به‌كاردێت بۆ سایتی بازرگانی و كاری بچووك.
• .tv كورتكراوه‌ی وشه‌ی (Television)ه به واتای ته‌له‌فزیۆن. به‌كاردێت بۆ سایتی ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
• دۆمه‌ین نه‌یمی وڵاتان كه پێی ده‌وترێت (Country Codes) كه تایبه‌تن به وڵاتانی جیهانو پێكهاتووه له دوو پیت وه‌كو: .iq كۆدی عێراقه، .tr كۆدی توركیایه، .uk كۆدی به‌ریتانیا، ... هتد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق