(ئه‌كادیمایی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) له‌شاری هه‌ولێری پایته‌خت كرایه‌وه، به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كادیمایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاوه‌نی یه‌كه‌مین ئه‌كادیمای فه‌رمی ئایتی له‌ناو هه‌رێمه‌كه‌دا، دیزانی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی (كۆیكا)ی كۆرییه‌وه ئه‌نجامدراوه و ئه‌كادیمایه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد دروستكراوه كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌كادیمایه‌ش یه‌كیكه له هه‌نگاوه بنچینه‌ییه‌كانی دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
به ئه‌لیكترۆنی كردنی حكومه‌تێكی دیاریكراو بریتییه له‌دانانی چه‌ند ستراتیژیه‌تێك و سیسته‌مێك بۆ به‌رێوه‌چوونی كاروباره‌كارگێرییه‌كان، كه‌شێوه‌ی سیستمی كارگێڕی حكومه‌ت گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام جێبه‌جێكردن و كارپێكردنی ئه‌م سیسته‌مه نوییه پێویستی به‌كادیری ڕاهینراو و ئه‌كادیمی جیاواز هه‌یه كه له سه‌رجه‌م شوێنه‌كاندا به‌پێی كاروباره‌كانیان سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی حكومه‌ت به‌رێوه‌به‌رن و جیبه‌جێی بكه‌ن.
هه‌ر بۆیه له‌دانانی ستراتیژیه‌تی حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنیدا كادیری ڕاهێنراو یه‌كێكه له كه‌ره‌سته‌خاوه‌كان و كاراكته‌ره بنچینه‌ییه‌كان ڕاهێنانی ئه‌م كادیرانه‌ش بۆ حكومه‌تێكی ئه‌لیكترۆنی پێویستی به‌ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی هه‌یه تاوه‌كو به‌پێی پێداویستییه‌كان بۆ پۆسته دیاریكراوه‌كانیان له په‌یكه‌ری حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا ڕابهێنرێن، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له‌دانانی ستراتیژیه‌كه‌دایه پێویستی به‌و كه‌ره‌سته بنچینه‌یه هه‌یه، بۆیه كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری له‌كوردستاندا یه‌كێكه له هه‌نگاوه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی ئه‌و ستراتیژیه‌ی جیهانی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان، ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان ده‌بێته به‌شێك له سه‌رچاوه مرۆییه‌كانی ئایتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، كه‌به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵتر ده‌توانن كادر پێبگه‌یه‌نن، ئه‌كادیمایی ئایتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها له‌بواری ته‌كنیكی ئایتیدا كادر پێ ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو ده‌توانێت له‌ڕوی فراوانكردن و گه‌شه‌پێدان و بیر‌و فیكری كادیره‌كاندا و به‌هێزكردنی سه‌رچاوه مرۆییه‌كاندا كاریگه‌ری هه‌بێت چونكه هه‌ندێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا پێویستی به تیگه‌یشتنی جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی تیكه‌ڵكردنی ته‌كنیه‌كه ئایتییه‌كان له‌هه‌ر دام و ده‌زگایه‌كدا بێت. به‌رفراوانی ئه‌م ئه‌كادیمایه له‌وه‌دایه كه‌رتی تایبه‌ت و خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌توانن له‌داهاتوودا سوود له‌م ئه‌كادیمایه وه‌ربگرن چونكه ئه‌كادیمیاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خاوه‌ن ته‌كنیك و هه‌وڵی پێشكه‌وتووی فێركردن و تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، چونكه زۆركاتیش خراپی ناوه‌نده فێركارییه‌كان هۆكارێك بوون بۆ خراپ پێگه‌یاندنی كادیره‌كان. ئه‌كادیمای ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هاوشێوه‌ی زانكۆیه و به‌ڵام له‌گه‌ڵ زانكۆشدا جیاوازی زۆره چونكه زانكۆكان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كادیر پێده‌گه‌ینن و كادر بۆ كاریكی تایبه‌تمه‌ند پێ ناگه‌یه‌نن بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و كادیرانه به‌شداربن له پرۆسه‌ی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنیدا ئه‌وا پێویستیان به وه‌رگرتنی تایبه‌تمه‌ندی له ئه‌كادیمێكی وه‌هادا هه‌یه هه‌ر بۆیه ئاسته جیاوازه‌كان له مامۆستیانی زانكۆ و به‌ریوه‌به‌ر و به‌ریوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی دام و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌سه‌ره‌كی ترین فێركارییه‌كانی ئه‌م ئه‌كادیمایه‌ن له كۆتایدا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه كردنه‌وه‌ی ئه‌كادیمیای ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڵكو له‌هه‌موو شاره‌كانی تردا پێویسته.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق