داوای داخستنی "ستریت ڤی‌و" ده‌كرێت
خزمه‌تگوزاری (ستریت ڤی‌و"، كه نزیكه‌ی دوو ساڵه گووگل ده‌ری كردووه، بووه‌ته كامیرای شاراوه كه هه‌موو كه‌سێك بێزار ده‌كات، چ له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بێت یان له ده‌ره‌وه‌ی. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بریتییه له (نه‌خشه‌كانی گووگل) و (گووگل ئێرس = زه‌وی) كه وێنه‌ی پانۆرامایی له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام پێشكه‌ش ده‌كات، كه ده‌توانرێ له هه‌موو لایه‌كه‌وه ببینرێت و رێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌دات كه به‌شێك له شاره هه‌ڵبژێردراوه‌كه و ئه‌و دانیشتووانه‌ی له‌وێن، ببینێت. له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه له 25ی مایسی 2007 دا ته‌نیا پێنج شاری گرتبۆوه،
پاشان بۆ پتر له 40 شاری ئه‌مه‌ریكی زێده كرا. دوایی جگه له ئه‌مه‌ریكا چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌شی گرته‌وه. ئه‌م جاره‌یان كێشه‌كه په‌یوه‌ندی به به‌ریتانیاوه هه‌یه و گووگل ده‌یان وێنه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی رێبه‌ری شه‌قامه نوێكانی تایبه‌ت به به‌ریتانیا ره‌ش كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له داوای له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه شێوه‌ی روون و ئاشكرای ماڵه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشان داوه كه سه‌ردانی شوێنی تایبه‌ت به كه‌لوپه‌لی سێكسیه‌وه ده‌كه‌ن و هی وا هه‌یه ده‌گیرێ یان پیاوێك تووشی گرفتێكی ته‌ندروستی بووه. لۆرا سكۆتی، قسه‌كه‌ر به‌ناوی كۆمپانیای گووگل ده‌ڵێ "هه‌ر كه‌سێك حه‌ز بكات وێنه‌كه‌ی له سایته‌كه‌دا ره‌شبكرێته‌وه بۆی ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وه‌ته ملیۆنان وێنه‌مان گرتووه بۆیه رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ش كراونه‌ته‌وه زۆر كه‌م ده‌رده‌كه‌وێ". دكتۆر ئه‌یان براون، كه شاره‌زایه له كاروباری تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی له په‌یمانگه‌ی ئۆكسفۆرد بۆ ئینته‌رنێت، ده‌ڵێ: شتێكی ناكاو نه‌بوو كه هه‌ندێك له وێنه‌كان ئه‌وه‌نده ورووژێنه‌ر بن و پێویسته وێنه‌ی شه‌قامه‌كان دووجاران له دوو كاتی جیاوازدا بگیرێن بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی پێشێل نه‌كه‌ن.
چالاكوانانی بواری به‌رگریكردن له تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی داوایه‌كیان داوه‌ته كۆمسیۆنی به‌ریتانیایی بۆ زانیاریه‌كان له دژی خزمه‌تگوزاری (Street view) كه سایتی گووگل پێشكه‌شی ده‌كرد و داوای لابردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكه نه‌یتوانی تایبه‌تمه‌ندییه كه‌سایه‌تیه‌كانی كه‌سه‌كان بپارێزێ.
(Street view) ده‌توانێ به‌ناو شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بگه‌ڕێ كه مه‌به‌ستیه‌تی و به‌به‌كارهێنانی تیره ئاماده‌كراوه‌كان و گۆڕینی گۆشه‌ی بینین و گه‌وره‌كردنی وێنه به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی كه خۆی هه‌ڵی ده‌بژێرێت، هاتوچۆ بكات.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی "تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی"، سیمۆن دێڤیز، ئه‌م داوایه‌ی دژی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه "ده‌بێته هۆی بێزاركردن و زیان گه‌یاندن به هه‌ندێك له هاووڵاتیانی به‌ریتانیایی". به‌ڵام گووگل ئه‌م داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه به‌وه‌ی كه "كۆمسیۆنی زانیاریه‌كان پێیوایه كه خزمه‌تگوزاری وێنه‌ی شه‌قامه‌كان ئاگاداری پێویستی وه‌رگرتووه بۆ پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سه‌كان". به‌رنامه‌ی نه‌خشه‌ی شاره‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2007 دا ده‌ستی پێكردووه و پاشان چووه‌ته ژاپۆن و ئوستراڵیا و نیوزیله‌ندا و فه‌ڕه‌نسا و ئه‌سپانیا و ئیتاڵیا و به‌مدواییه‌ش گه‌یشتۆته به‌ریتانیا و هۆڵه‌ندا. وێنه ڤیدیۆییه‌كان به‌و هاوێنانه گیراون كه به 360 پله وێنه‌ی 22 هه‌زار میلی شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا ده‌گرن به‌هۆی ئه‌و كامیرا گواستراوانه‌ی كه له‌سه‌ر ره‌وه‌یه‌ك له ئوتومبێلاندا هه‌ڵگیراون.
هه‌ندێك له‌و زیان لێكه‌وتووانه داوایان پێشكه‌ش رێكخراوی ناوبراو كردووه، له‌وانه ئافره‌تێك كه له‌ترسی هاوسه‌ره‌كه‌ی ژیانی هه‌ڵاتووه و شوێنی دانیشتنی خۆی گۆڕیوه، چونكه توندوتیژی له‌گه‌ڵ به‌كار دێنی، به‌ڵام خزمه‌تگوزاری (ستریت ڤی‌و) وێنه‌یه‌كی گرتووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه نوێیه‌كه‌ی دابووه، ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی بۆ په‌یدا ده‌كات كه كۆنه هاوسه‌ره‌كه‌ی به ناونیشانه‌كه‌ی بزانێ. هه‌روه‌ها دوو كه‌س كه هاوڕێیه‌تیه‌كی پیشه‌ییان له‌نێواندا هه‌یه داوایه‌كیان پێشكه‌ش كردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كیان گیراوه له‌كاتێكدا ئه‌وان له بارێكدا بووینه كه نایانه‌وێ خه‌ڵك پێیان بزانێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گووگل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه چه‌ندین جار داوای گفتوگۆ و قایل‌بوونی له "كۆمسیۆنی زانیاریه‌كان" كردووه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی بخاته گه‌ڕ و خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ی رێگه‌ی وای دابین كردووه كه زیان لێكه‌وتووان بتوانن وێنه نه‌ویستراوه‌كانیان ره‌ش كه‌نه‌وه و چوارگۆشه‌ی ره‌شی داناوه له‌شوێنی وێنه ره‌شكراوه‌كانه‌وه و له‌سه‌ری نووسراوه "چیدی ئه‌م وێنانه ده‌ست ناكه‌ون".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق