له‌وانه‌ش (دێڵ) و (ئنتێڵ)"،وادیاره به‌ڕاستی ركێبه‌ڕكێ ئاگری گرتووه و له‌و نزیكانه ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی، ئه‌وه‌ش دوای راگه‌یاندنی گوگڵ بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌می كارپێكردنی نوێ كه ركابه‌ری سیسته‌می مایكرۆسۆفت ده‌كات. زۆر كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ند له دروستكردنی كۆمپیوته‌ر ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ هاریكاری كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گوگڵ له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به سیسته‌می نوێی كارپێكردنه‌وه هه‌یه، كه له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا ئاشكرایكردووه كه په‌ره‌یپێداوه. له‌وانه‌ش كۆمپانیای دێڵی ئه‌مه‌ریكی كه دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنانی كۆمپیوته‌ره له جیهاندا و وتوویه‌تی خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌یه له تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می (كرۆم ئۆ ئێس)ی نوێ.
" قسه‌كه‌ر به‌ناوی كۆمپانیای دێڵ، دێڤید فرینك، وتوویه‌تی كۆمپانیاكه‌یان به به‌رده‌وام خه‌ریكی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌كنۆلۆجیای نوێیه وه‌كو به‌شێك له به‌ڕێوه‌بردنی كرداری گه‌شه‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی و لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانیان له به‌رهه‌مه‌كانی داهاتووی دا. گوگڵیش پێشتر رایگه‌یاندبوو له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوودا كه ئێستا خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی سیسته‌مێكی كارپێكردنی نوێیه به‌ناوی (گوگڵ كرۆم ئۆ ئێس) كه مه‌به‌ستی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ به‌ستنه‌وه به ئینته‌رنێته‌وه دروستكراون، وه‌ك: ئامێره‌كانی (نێت بووك). ئاماژه‌شی به‌وه كردووه كه به‌ته‌مایه ئه‌و سیسته‌مه له كاتێكی داهاتوودا ئه‌مساڵ بیخاته بازاڕه‌وه. گوگڵ گوتوویه‌تی: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كارپێكردن له‌سه‌ر كۆمپوته‌ره‌كانی جۆری (نێت بووك) دا له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی داهاتوودا ده‌ربكه‌وێ. گوگڵ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه (كرۆم) له سه‌ره‌تادا بۆ ئه‌وه داڕێژراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه كاربكات كه له‌نێوان مۆبایل و لاپتۆپدا و له‌سه‌ر ئامێر (نێت بووك) بێت. ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه كه سیسته‌می گووگڵ كرۆم بۆ ئه‌و كه‌سانه خه‌ریكه په‌ره‌ی پێبدرێت كه زۆربه‌ی كاته‌كانیان له په‌یوه‌ندیكردن به ئینته‌رنێته‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیای ئه‌نتێڵی ئه‌مه‌ریكی كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌م هێنی پرۆسێسه‌ری ئه‌لیكترۆنیه له جیهاندا، رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ گووگڵ هاوكاری ده‌كات له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌و سیسته‌مه نوێیه‌وه هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌لای ئینتێڵ بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به سیسته‌می كارپێكردنی نوێ چونكه ئینتێڵ پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌یه له بازاڕی كۆمپیوته‌ره كه‌سیه‌كان. ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی هه‌شتا له سه‌دی بازاڕی جیهانی داگیركردووه. گوگڵ ناوی ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندی بواری دروستكردنی كۆمپیوته‌ر راگه‌یاندووه كه هه‌رێیان (گفتیان) داوه ئامێری وا په‌ره پێبده‌ن كه به‌و سیسته‌مه نوێیه‌ی كارپێكردن كاربكه‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه له‌و كاته‌ی گوگڵ روو له كه‌رتی ئامێری (نێت بووك) ده‌كات سه‌ره‌تا به سیسته‌می كارپێكردنی نوێی سینگ فراوان ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام له‌وانه‌یه له دواڕۆژدا ركابه‌ری بكرێ له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئه‌پڵی زه‌به‌لاح له دروستكردنی ئامێری گه‌وره‌تر كه كاریان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی كردن به ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت. گوگڵ گوتوویه‌تی: سیسته‌می كرۆم ئێستا وا داده‌ڕێژرێت كه ئه‌و كۆمپیوته‌ره كه‌سیانه كار پێبكات كه ده‌كه‌ونه نێوان ئامێری (نێت بووك)ی بچووك و كۆمپیوته‌ری سه‌رمێزی قه‌باره ته‌واو. جێی ناوهێنانه كه سیسته‌می كارپێكردنی نوێ هه‌مان ناوی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت هه‌ڵده‌گرێ كه گوگڵ له ساڵی پار خستیه بازاڕه‌وه و نزیكه‌ی 1.2%ی بازاڕه‌كانی جیهانی داگیركردووه له به‌رنامه‌كانی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق