له‌سایه‌ی ئه‌و ركابه‌ریه تونده‌ی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای گوگڵ و مایكرۆسۆفت، ئه‌وه‌ی دوایی بڕیاری داوه ده‌ركرده‌ی به‌خۆڕایی بۆ به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) بخاته سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ساڵی داهاتوودا. لێكۆڵه‌ران ئه‌م هه‌نگاوه وا ده‌بینن كه ستراتیژیه‌كی نوێیه كه مایكرۆسۆفت په‌یڕه‌وی ده‌كات بۆ پاراستنی یه‌كێك له پڕۆژه هه‌ره به‌قازانجه‌كانی خۆی، ئه‌ویش له رێگه‌ی ركابه‌ری كردنی گوگڵ دا، كه به‌ڕاستی ده‌ستی به‌سه‌ر بازاڕی گه‌ڕانی ناو ئینته‌رنێت دا گرتووه.
(شیری میكلیش)ی شیكه‌ره‌وه له یه‌كێك له كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای زانیاریه‌كان گوتی: مایكرۆسۆفت ناچار بوو كه یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانی به‌خۆڕایی دابه‌زێنێ وه‌كو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی (گوگڵ دوكس Google Docs) كه له‌لایه‌ن گوگڵه‌وه دابین كراوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ئه‌مه ده‌رفه‌تێك بووه بۆ مایكرۆسۆفت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر گووگڵ دا سه‌ركه‌وێ و به‌رهه‌می باشتر بخاته بازاڕاوه. پێشتر مایكرۆسۆفت له مانگی رابردوودا خزمه‌تگوزاری (بینگ Bing)ی گه‌ڕانی ده‌ركردبوو، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێكدا بۆ ركابه‌ری ئه‌و بزوێنه‌ره‌ی گووگڵ كه زۆرترین جه‌ماوه‌ری هه‌یه. رۆژنامه‌ی (لۆس ئه‌نجڵس تایمز)یش ناوی ئه‌وه‌ی هێنابوو كه مایكرۆسۆفت به له‌توپه‌تكردنی به‌قازانجترین به‌رنامه‌ی خۆی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌وه‌ی كه ده‌ركرده‌كانی خۆی له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌خاته سه‌ر ئینته‌رنێت. چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی بایی نزیكه‌ی 9،3 ملیار دۆلاری لێ ده‌فرۆشێت و هه‌ر له‌م ساڵه‌ی 2009 دا گه‌یشته بایی 14،3 ملیار دۆلار. خزمه‌تگوزاری و به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی كه ئه‌و كۆمپانیایه هه‌یه‌تی وه‌ك (مایكرۆسۆفت ئێكسچه‌ینگ Microsoft Exchange) داهاتی پتریان هه‌یه به‌ڵام به‌شی هه‌ره گه‌وره له به‌رنامه‌ی (ئۆفیس) ده‌ست ده‌كه‌وێت كه پیاده‌كردنه‌كانی له‌سه‌ر (وێرد) و (ئه‌كسل) ده‌كرێن. (ملیسا وێبسته‌ر)ی شیكار له كۆمپانیای (ئه‌ی دی سی) تایبه‌تمه‌ند له خزمه‌تگوزاری ته‌كنۆلۆجیای زانیاریه‌كان گوتوویه‌تی: هێشتنه‌وه‌ی كۆنترۆڵی مایكرۆسۆفت شتێكی حه‌تمییه، چونكه رووپێوێكی نوێ نیشانی داوه كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی نووسراو له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌كار دێنن وه‌ك (گووگل دۆكس) به‌رنامه‌ی (مایكرۆسۆفت ئۆفیس)یش به‌كار دێنن. وێبسته‌ر ده‌ڵێ: ئه‌و ئامرازانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار ده‌هێنرێن هیچ پشكێك له (مایكرۆسۆفت دێسك ئۆفیس) نابه‌ن و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌و به‌رهه‌مانه ته‌نیا ته‌واوكه‌ر ده‌بن بۆ به‌رنامه‌كه و كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێویستی پێیه بچێته ناو ئه‌و گه‌مه‌یه له‌كاتێكدا كه مه‌ترسی كشانه‌وه‌ی هه‌ندێ له به‌كاربه‌رانی هه‌یه كاتێك كه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئامرازی نووسینه‌وه رادێن كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت دا هه‌ن. (برایه‌نت) له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت ده‌ڵێ: ئه‌مه به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێ و ئه‌و به‌كاربه‌رانه پێمان ده‌ڵێن ئه‌وان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و راهێنانانه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت دا به‌كار بێنن وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی زێده بۆ راهێنانه‌كانی دێسك تۆپ. (برایه‌نت) پلانی مایكرۆسۆفتی بۆ ده‌ستكه‌وتنی پاره له‌و هه‌نگاوه‌دا دیارینه‌كردووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و خزمه‌تگوزاریه نوێیه له‌وانه‌یه رێكلام و ئه‌و خه‌رجیانه بگرێته‌وه وه‌ك هه‌ڵگرتنی فایله گه‌وره‌كانی سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێ: به‌رهه‌مه به‌خۆڕاییه‌كان هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی تێدا نابێت كه نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 70 و 350 دۆلار دایه. مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌ی (ئۆفیس 2010) ده‌رده‌كات و پلانی وایه له رێگه‌یه‌وه بتوانێ پارچه‌ی ڤیدیۆیی دابه‌زێنێ كه تایبه‌ته به به‌رنامه‌ی (پاوه‌ر پۆینت) و ده‌سكاری وێنه‌ی سه‌ر به‌رنامه‌ی (ۆرد)ی پێبكات كه ئه‌مه له به‌رهه‌مه خۆڕاییه‌كاندا نییه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق