222222222222>

Wene  Wene  

الاثنين، 5 أكتوبر 2009

ترۆجانی "Urlzone " بانکەکەت بەتاڵ ئەکات



ترۆجانی "Urlzone " بانکەکەت بەتاڵ ئەکات: لەسەرەتای ئەم مانگەدا پسپۆڕانی پاراستنی فلتەرکردنی وێب لە کۆمپانیای Finjan Software ترۆجانێکیان ئاشکرا کرد بەناوی " Urlzone " وە نازناوی ترۆژانی چینی داهاتوویان بۆ داناوە لەبەر ترسناکی ترۆجانەکە ، ئەم ترۆجانە هەڵدەستێت بەهاککردنی بانکەکان.
بەڕێوەبەری تەکنۆلۆژی "Yuval Ben-Itzak" لە کۆمپانیای Finjan ئەم ترۆجانەی بە ترۆژانی چینی داهاتوو ناوبردووە ، ئەم ترۆژانە لەماوەی ڕابردوودا لە ٦٤٠٠ کۆمپیوتەردا بڵاوبۆتەوە و لە ڕۆژێکدا ١٢٠٠٠ یۆرۆ ڕۆژانەکەی بووە ، واتە لە ساڵێکدا ٧،٣ ملیۆن یۆرۆ بەدەست دەهێنێت ئەگەر بەردەوام بەهەمان شێوە بڵاوبێتەوە.
هاککەرەکان ئەم ترۆجانەیان لە ڕێگەی ماڵپەڕەوە بڵاوکردۆتەوە ، ٧،٥% لەو ٩٠ هەزار کۆمپیوتەرەی سەردانی ئەو ماڵپەڕانەیان کردووە ، ئەو ترۆژانە لەکۆمپیوتەرەکانیاندا بڵاوبۆتەوە پێش ئەوەی پسۆڕەکانی Finjan توانیویانە دەستبەسەر کۆماندەکەیان و کۆنترۆڵی سێرڤەرەکەیاندا بگرن.
شایانی باسە پێشتر دوو ترۆژانی تر بەناوی ( Zeus و Clampi) کەزیاتر بڵاوبونەتەوە ، ملیۆنەها دۆلاری خەڵکیان دزیوە لەڕیگەی دزینی ناو و تێپەڕووشەی بانکەکانەوە.
جیاوازی ئەم ترۆجانە لەوەدایە کەدەتوانێت لەڕێگەی سێرڤەرەکەیانەوە بەشێوەیەک پارەکانت دەبات کەهەرگیز هەژماری بانکەکەت بەتەواوی بەتاڵ ناکات ، ٥% تێدا دەهێڵێتەوە ( کەمێک ویژدانی هەیە ) ، وە دەتوانێت سیستەمەکە واڕێک بخات کە بە بڕی بچوک پارەکانت دەربکات بۆ ئەوەی هەستی پێ نەکرێت لەلایەن بانک و بەکارهێنەرەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

VOA News: Nûçe

VOA News: هه‌واڵه‌کان